
ئەندامانی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایانگەیاند، لەمەولا دۆلار بە نرخی فەرمی لە هەردوو فڕۆکەخانەی جەلال تاڵەبانی لە سلێمانی و فڕۆکەخانەی هەولێر دەدرێتە گەشتیاران .
ڕێبوار کەریم ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق:
ماوەی چەند ساڵێکە گەشتیاران لەسەرجەم فڕۆکەخانەکانی عێراق دۆلاریان بە نرخی فەرمی بانکی ناوەندی پێدەدرێت، کە 132هەزارە بۆ هەر 100 دۆلارێک و بەڵام گەشتیارانی هەردوو فڕۆکەخانەی جەلال تاڵەبانی لە سلێمانی و فڕۆکەخانەی هەولێری لێ بێبەشکراوە.
ئەوڕێکارەی عێراق وایکردبوو بەشێکی زۆری گەشتیاران و عومرەکارانی هەرێمی کوردستان ڕوو لە فڕۆکەخانەکانی دیکەی عێراق بکەن بۆ گەشتکردن
گەشتیارانى هەرێمى کوردستان لە کڕینى دۆلار بە نرخى فەرمى بێبەشکراون