
بەگوێرەی زانیارییەک کە بە کەناڵ8 گەیشتووە، ڕێبوار ئەوڕەحمان، پەرلەمانتاری نەوەی نوێ سکاڵایەکی لەسەر مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەر تۆمار کردووە و تیایدا داوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارە داراییەکان و گرێبەستە ستراتیژییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات.
پەرلەمانتارەکە لە سکاڵاکەیدا جەختی کردووەتەوە کە نابێت حکومەتی کاربەڕێکەر دەستکاری گرێبەستە ستراتیژییەکانی نەوت و غاز بکات یان بڕیارێک بدات کە پابەندیی دارایی دوورمەودا بۆ کابینەکانی داهاتوو دروستبکات. هەروەها داواکراوە هەموو دەسەڵاتەکانی هەرێمی کوردستان پابەند بکرێن تەنیا بە ڕاییکردنی کاروباری ڕۆژانە و هیچ بڕیارێکی گرنگ نەدەن تا ئەو کاتەی کابینەیەکی نوێی خاوەن ڕەوایەتی لە پەرلەمانەوە متمانە وەردەگرێت و پێکدەهێنرێت.
کابینەی نۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە 10ـی تەمموزی 2019 دەستبەکار بووە و بەگوێرەی ناوەڕۆکی سکاڵاکە لە 10ـی تەمموزی 2023ـەوە وادە یاساییەکەی کۆتایی پێهاتووە. دادگای باڵای فیدراڵی لە دانیشتنی ڕۆژی 20ـی ئەیلولدا بڕیار لەسەر ئەو سکاڵایە دەدات کە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەری پێ پابەند دەکات تەنیا کاروباری ڕۆژانە بەڕێوەببات. ئەم هەنگاوە دوای ئەوە دێت کە لە چەند ساڵی ڕابردوودا چەندین بڕیار لەبارەی زیادکردنی نرخی کارەبا، باج و گومرگ دەرکراون و لە سکاڵاکەدا وەک بڕیاری نایاسایی دوای بەسەرچوونی ماوەی حکومەت ناوبراون و داوای هەڵوەشاندنەوەیان دەکرێت.
نەوەی نوێ لە دادگای فیدراڵی؛ هەوڵ بۆ پوچەڵکردنەوەی بڕیارەکانی کابینەی نۆ دەستیپێکرد
دامەزراوەی پەی: ئەگەر پەرلەمان دەست بە دانیشتنەکانی نەکات، لە دادگای فیدراڵی سکاڵا تۆمار دەکەین
لەسەر دۆسیەی نەوت؛ سکاڵا لەسەر مەسرور بارزانی لە دادگای فیدراڵی تۆمارکرا
دادگای فیدراڵی سکاڵایەک لەسەر هەناردەی نەوتى عێراق لە هەرێمی کوردستانەوە تاوتوێدەکات




