لە فێستیڤاڵى هەنارى هەڵەبجە پێشبڕكێی گەورەترین هەنار بەڕێوەچوو

پووختەی هەواڵەکە

  • لە کۆتا ڕۆژى فێستیڤاڵى هەنارى هەڵەبجە، پێشبڕكێی گەورەترین هەنار بەڕێوەچوو،.

  • تێیدا گەورەترین جۆرەکانى هەناری ساڵەخانی، هەناری ئەمریکی و سوورى دیاریکران.


حەیدەر کوڵکنی، بووە خاوەنى گەورەترین هەنارى ساڵەخانى، کە کێشەکەى کیلۆیەک و 35 گرام بوو، بەگوتەى جووتیارەکە، ماوەى زیاتر لە پێنج ساڵە سەرقاڵى باخی هەنارە، بەڵام ئەوە یەکەمجارە بەشدارى لە پێشبڕکێى هەنار بکات.


قەبارەی هەنارەکان

  • ئاری جەمال، بووە خاوەنى گەورەترین هەنارى ئەمریکی لە پێشبڕکێکە، کە کێشەکەى کیلۆیەک و 95 گرام بوو.

  • خۆشناو، بووە خاوەنى گەورەترین هەنارى سوورى کە کێشەکەى کیلۆیەک و 365 گرام بوو.

  • لە پێشبڕکێکەدا 25 گەورەترین هەنار بەشدارییان پێکرا کە بەشێوەیەکى گشتى کێشەکانیان نزیکبوون لە یەک کیلۆ.

  • لە بەشێکى پێشبڕکێکەدا، خاوەنى ڕازاوەترین کۆشکى بەشداربوو خەڵاتى ڕێزلێنانى پێدرا.

ئەمڕۆ شەممە 31ـی تشرینى یەکەمى 2026، کۆتا ڕۆژی فێستیڤاڵەکە بوو، بەشداربووانی ئاماژە بەوە دەکەن، بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو، فێستیڤاڵی ئەمساڵ قەرەباڵغییەکی زیاتری بەخۆیەوە بینیووە، بەتایبەتی ڕۆژی هەینی کە ژمارەیەکی زۆر گەشتیار ڕوویان لە فێستیڤاڵەکە کردبوو.

جەبار حسین

Sat Oct 31 2026

Loading related news...