داهاتی نانەوتیی پارێزگاى سلێمانى لە مانگى تشرینى یەکەم 54.7 ملیار دینارە

باڵەخانەی پارێزگای سلێمانی
باڵەخانەی پارێزگای سلێمانی

پووختەی هەواڵەکە

  • داهاتى نانەوتیی سلێمانی لە مانگى تشرینى یەکەم 54.7 ملیار دینارە و بەراورد بە ئەیلوول 16.7% کەمیکردووە.

  • داهاتى نانەوتیى سلێمانى لە 10 مانگى ئەمساڵ 556.3 ملیار دینار بووە

  • داهاتى نانەوتیی سلێمانى لە 10 مانگى ساڵى ڕابردوو 773.9 ملیار دیناربووە


بەگوێرەى داتاکانى پێگەى شەفافییەت، داهاتى نانەوتیی سنوورى سلێمانى بە گشتیی 54 ملیار و 734 ملیۆن دینار بووە، بەشێوەیەک پارەى کاش 45 ملیار و 682 ملیۆن دینار و چەک 9 ملیار و 33 ملیۆن دینار و مەقاسە تەنیا 19 ملیۆن و 343 هەزار دینار بووە.


داتاکان چی دەڵێن ؟

  • بەراورد بە داهاتى نانەوتیی مانگى ئەیلوول، کە بڕەکەى 65 ملیار و 770 ملیۆن دینار بووە، 16.7% داهاتى مانگى تشرینى یەکەم کەمبووەتەوە.

  • هەروەها تێکڕاى داهاتى نانەوتیی پارێزگاکانى سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانى گەرمیان و ڕاپەڕین، لەماوەى 10 مانگى ئەمساڵ گەیشتووەتە 556 ملیار و 368 ملیۆن دینار.

  • لەهەمان ماوەى 10 مانگى ساڵى ڕابردوو، 773 ملیار و 945 ملیار دینار بووە.

  • واتە 217 ملیار و 577 ملیۆن دینار کەمبووەتەوە.

  • تێکڕاى داهاتى نانەوتیی مانگانە لە سنوورى سلێمانى لە ماوەى 10 مانگى ئەمساڵ دەگاتە 55 ملیار و 636 ملیۆن دینار.

ئەم داتایانە ڕۆژانە لە ڕێگەی 828 فەرمانبەرەوە لە 28 وەزارەت، شەش گەنجینە و سەدان بەڕێوەبەرایەتیی جیاوازەوە کۆدەکرێنەوە و تۆمار دەکرێن.

پێگەی شەفافییەت، لە تەمموزی 2022ـەوە بە بڕیاری قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەستی بەکار کردووە، پڕۆژەیەکە بۆ چاودێریکردنی وردی جموجوڵە داراییەکان و ئاگادارکردنەوەی هاونیشتمانییان لە داهاتە نانەوتییەکان. پڕۆسەکە ڕۆژانە بە شێوەیەکی دیجیتاڵی وردەکاریی گشت داهاتەکان بڵاودەکاتەوە.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

داهاتی نانەوتیی پارێزگاى سلێمانى لە مانگى ئەیلوول بۆ 64.3 ملیار دینار زیادیکردووە

Loading related news...