هەناردەی نەوت لە ڕێگەی بۆریی کوردستانەوە بۆ 500 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەرزدەبێتەوە

بۆریی نەوتی کوردستان
بۆریی نەوتی کوردستان

پووختەی هەواڵەکە

  • بەڕێوەبەری کۆمپانیای کار گرووپ ڕایگەیاند، هەناردەى نەوتى خاو لە بۆری کوردستانەوە بۆ بەندەرى جەیهان گەیشتووە 500 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.

  • شێخ باز بەرزنجى دەشڵێت، هەناردەى نەوتى کێڵگە نەوتییەکانى هەرێمى کوردستان 200 هەزار بەرمیلە لە ڕۆژێکدا


شێخ باز بەرزنجى، لە تۆڕى ئێکس نووسیویەتى" بڕی ئەو نەوتەی کۆمپانیای سۆمۆ لە ڕێگەی بۆریی نەوتی کوردستانەوە هەناردەی دەکات، لە 250 هەزار بەرمیلەوە بۆ 500 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەرزبووەتەوە".


33% هەناردەی عێراق

بەڕێوەبەری کۆمپانیای کار گرووپ دەشڵێت، لە ئەگەری گەیشتنی بۆرییەکە بە بەرزترین توانای هەناردەکردنی خۆی، کە یەک ملیۆن بەرمیلە لە ڕۆژێکدا، ئەوا نزیکەی 33%ـى کۆی گشتی نەوتی عێراق لە ڕێگەی بۆری نەوتی هەرێمى کوردستانەوە دەگاتە بازاڕەکانی جیهان.

وردەکاری بەرهەمی کێڵگەکان

بەگوێرەى بەدواداچوونەکانى کەناڵ8، ئەو 500 هەزار بەرمیل نەوتە خاوەى ڕۆژانە دەگەیێنرێتە بەندەرى جەیهان لە تورکیا، پێکهاتووە لە 60 هەزار بەرمیل نەوتى کێڵگەکانى پارێزگاى کەرکووک، هاوکات 240 هەزار بەرمیل نەوتى بەسرە و ناسرییە بەتانکەر لەلایەن کار گرووپ و کۆمپانیاى قەیوان دەگوازرێتەوە، کە پشکى زۆرینەى گواستنەوەى نەوتە خاوەکە لاى کار گرووپە و دەگەیێنرێتە خورمەڵە و لەوێوە دەکرێتە بۆرى نەوتى هەرێمى کوردستانەوە.

لە کیڵگە نەوتییەکانى هەرێمى کوردستانەوە 200 هەزار بەرمیل نەوتى خاوى کێڵگە نەوتییەکانى هەرێمى کوردستان لەڕێگەى بۆرى نەوتى هەرێمى کوردستان دەگەیێنرێتە بەندەرى جەیهان، کە بەرهەمهێنانى نەوتى خاو بەگوێرەى داتاى وەزارەتى سامانە سروشتییەکان گەیشتووەتە 255 هەزار بەرمیل نەوتى خاو.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

شاندی حکومەتى فیدڕاڵى بۆ پرسى نەوت سەردانى هەرێمى کوردستان دەکات

Loading related news...