"بۆ ناشیرینکردنى کوردە" ڤیدیۆی بەلەمێکی کۆچبەران لە بەریتانیا هەرای ناوەتەوە

"بۆ ناشیرینکردنى کوردە" ڤیدیۆی بەلەمێکی کۆچبەران لە بەریتانیا هەرای ناوەتەوە

00:00/00:00

پووختەى هەواڵ

  • بەرپرسانی بەریتانیا پەنجەى تۆمەت بۆ کورد درێژ دەکەن.

  • ئاڵاکە هى کوردستان نییە و ئاڵاى وڵاتێکى ئەورووپییە.

  • بەشێکى زۆر لە کۆچبەرانى هەرێمى کوردستان ڕوو لە بەریتانیا دەکەن.

  • بەشێک لە پارت و کەسایەتییە سیاسییەکانى بەریتانیا بە توندى دژى کۆچ دەوەستنەوە.


وێنە و ڤیدیۆی بەلەمی ژمارەیەک قاچاخچی کۆچبەران کە گوایە ڕەنگی ئاڵای کوردستانی لەسەر نەخشێندراوە بوەتە جێگاى گفتوگۆ و قسەى توند لە ناوخۆى بەریتانیا و تەنانەت لە هەرێمى کوردستانیش.


ڕۆژنامەى تەلەگرافی بەریتانی:

  • بەلەمەکە دروستکراوی بەلجیکایە و ڕەنگەکانی بە جۆرێکە وەک ئاڵای کوردستان دەردەکەوێت.

  • لە دیمەنەکەدا زیاتر لە 20 کەس لەسەر بەلەمەکە دەبینرێن.

  • شوێنەکەش بەلجیکایە، نزیک کەناراوەکانى فەرەنسا.

  • کاتژمێر 3ـی بەیانییە ئەفسەرانی پۆلیس لە دوورەوە تەماشای ڕووداوەکەیان دەکرد بەبێ ئەوەی هەوڵبدەن نزیک ببنەوە.

ئەوەی سەرنجی میدیاکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و تەنانەت سیاسەتمەدارەکانیشی ڕاکێشاوە، ئەوەیە لە جیاتی بەلەمێکی ڕەشی سادە بێت هاوشێوەی ئەو بەلەمانەی خەڵک بە قاچاخ دەپەڕێننەوە بەلەمەکە بە ڕەنگی سپی، سەوز، زەرد و سوور وەک ئاڵای کوردستان داپۆشراوە.

لەسەر ئەم بەلەمە تەلەگراف نووسیویەتی، کوردەکانی عێراق کەسانی دیارن لە تۆڕەکانی قاچاخچێتی وڵاتانی ئەورووپا، بەتایبەت لە ناوچەکانی باکووری فەڕەنسا کار دەکەن، بەشی زۆریشییان ئێستا لە سنوورەکانی بەلجیکا هەوڵدەدەن خەڵک بپەڕێننەوە.

دیمەنەکە بەرپرسانی بەریتانیای تووڕە کرد

  • کریس فیڵیپ، بەرپرسێکی باڵای بەریتانیایە لە وەزارەتی ناوخۆ: دوور لە بەڵێنەکانی پارتی کرێکاران بۆ لەناوبردنی ئەم کەسانە، کەچی کوردە قاچاخچییەکان بە ئاشکرا بە حکومەتی وڵاتەکە ڕادەبوێرن کە بەو جۆرە بەلەمێکییان بە ڕەنگی نیشتمانی وڵاتەکەیان درووستکردووە.

  • نایچڵ فەرەج کە سەرکردەیەکی ڕیفۆرمخوازی بەریتانیا: دەسەڵاتدارانی بەلجیکا هاوشێوەی فەڕەنسییەکان وەستاون و تەماشای دۆخەکە دەکەن بەبێ ئەوەی هیچ بکەن، ئەو بەلەمە وەک ئاڵای کوردستان درووستکراوە و بەم شێوەیە قاچاخچییەکان گاڵتە بە ئەوان دەکەن.

  • ڕەنج پشدەری چالاکوانی بواری کۆچبەر و ڕۆژنامەوانی کورد: گومان لەسەر ئەم بەلەمە دروستبووە، دەگوترێت ئەم کارە لەلایەن نەتەوەکانی دیکەوە بۆ ناشرینکردنی کورد کراوە.

لە ساڵی 2024، ئاژانسی تاوانی نیشتمانیی بەریتانیا 18 گرووپی بەقاچاخبردنی خەڵکییان دەستگیرکرد، کە لەناویاندا ژمارەیەک کورد هەبوون، داواکارانی گشتی قاچاخچییەکانییان وەک "بازرگانیی مردن" وەسفکرد و ڕایانگەیاند، ئەم گرووپانە لە پشت 10 هەزار پرۆسەی پەڕینەی نایاساییی بوون لە کەناڵی ئینگلیز.

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

شەش گەنج لە لیبیاوە گەڕێنرانەوە و 10 گەنجیش بێسەروشوێنن

یەسنا ئومێد

Sat Oct 31 2026

Loading related news...