فراكسیۆنى یەکگرتوو: سبەى بەشدارى کۆبوونەوەى پەرلەمان ناکەین

پووختەى هەواڵەکە

  • مستەفا عەبدوڵڵا: بڕیارى کۆتاییمان بەشدارى نەکردنە.

  • عومەر گوڵپى: بڕیاری خۆمان نەگۆڕیوە و بەردەوامین لە بایکۆتی پەرلەمانی کوردستان.


مستەفا عەبدوڵڵا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان، بە ڕاگەیێنراوێکى کورت و پوخت، هەڵوێستى خۆیان لە بەشداریکردن لە کۆبوونەوەى کاراکردنەوەى پەرلەمانى کوردستان ئاشکراکرد و جەختیکردووەتەوە، بە هۆی نەبوونی کۆدەنگی؛ فراکسیۆنی یەکگرتوو بەشداری لە دانیشتنەکەی سبەی پەرلەمان ناکات.


ناوەڕۆکى ڕاگەیێنراوەکەى فراکسیۆنى یەکگرتوو:

​١. ئێمە لە بنەڕەتدا لەگەڵ کاراکردنەوەی پەرلەمانداین و ماوەی دوو ساڵە هەوڵ دەدەین و دەستپێشخەریمان کردووە تاوەکو بە کۆدەنگیی هەموو لایەنەکان و لیستەکانی پەرلەمان ئەم کارە ئەنجام بدەین.

٢. لەبەر ئەوەی بۆ ئەم کۆبوونەوەیە کۆدەنگیی لیستەکانی لەسەر نییە، بەشداری تێدا ناکەین.

٣. ئومێدەوارین لە کۆبوونەوەکانی ئاییندەدا ئەو کۆدەنگییە نیشتمانییە دروست ببێت و هەموو لایەک بەشدار بین بۆ خزمەتکردنی هاونیشتمانییان.

ڕاگەیێنراوەکەى فراکسیۆنى یەکگرتوو، هاوکاتە لەگەڵ هەڵوێستى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و فراکسیۆنى بابلیون و ڕەوتى هەڵوێست، لە بارەى بەشداری نەکردنیان لە کۆبوونەوەى ڕۆژى چوارشەممە، کە پارتى دیموکراتى کوردستان بانگەشەى بۆ کۆبوونەوە کردووە.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ:

ڕەوتى هەڵوێست: بەشداریى دانیشتنى پەرلەمان ناکەین

فراکسیۆنى بابلیون: دانیشتنى سبەى پەرلەمان ڕەتدەکەینەوە و بەشدارى ناکەین

یەکێتى: بەشدارى کۆبوونەوەى سبەى پەرلەمان ناکەین؛ داوادەکەین هیچ لایەنێک بەشدارى نەکات

Loading related news...