فراکسیۆنى بابلیون: دانیشتنى سبەى پەرلەمان ڕەتدەکەینەوە و بەشدارى ناکەین

پووختەى هەواڵەکە

  • فراکسیۆنى بابلیون ڕاگەیێنراوێکى بڵاوکردەوە.

  • جەخت لە هەڵوێستی سیاسیی جێگیری خۆمان دەکەینەوە.

  • پەرلەمان دامەزراوەیەکى دەستوورییە.

  • پەرلەمانى کوردستان نوێنەرایەتى هەموو هاونیشتمانییانى هەرێم دەکات.

  • پەرلەمان ئامڕازێک نییە بۆ سەپاندنى ویستى حیزبى یان بەهێزکردنى هەژموونى لایەنێکى سیاسیی دیاریکراو.


فراکسیۆنى بابلیون لە پەرلەمانى کوردستان، لە ڕاگەیێنراوەکەیدا دەڵێت، هاوپشتیی تەواوی خۆمان لەگەڵ هاوپەیمانان و هاوڕێیانمان لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەردەبڕین و پابەندین بە بنەمای هاوبەشی سیاسیی ڕاستەقینە. چونکە جێی قبوڵ نییە لایەنێکی سیاسیی تاک هەموو پۆست و پلە سەروەری و کارگێڕییەکان بۆ خۆی قۆرخ بکات و هەڵسوکەوت لەگەڵ هێزە سیاسییەکانی دیکە بکات وەک لایەنێکی ڕواڵەتی و بێکاریگەر.


هەڵوێستى فراکسیۆنى بابلیون:

  • سەردەمی تاکڕەویی لە دەسەڵات و قۆرخکردنی پۆستەکان کۆتایی هاتووە.

  • ڕابردوو دووبارە نابێتەوە.

  • ئەوەی بۆچوونى وابێت دەتوانێت هەرێم بە عەقڵییەتی هەژموون و دوورخستنەوە بەڕێوەببات، لە هەڵەدایە.

  • هیچ ڕەوایەتییەکی سیاسی بۆ هەر هەوڵێک نادەین بۆ سەپاندنی واقیعێکی زاڵکراو.

  • ڕێزگرتن لە هاوبەشی، هاوسەنگیی سیاسی و دەستوور، تەنیا ڕێگەی دروستە بۆ بونیادنانی دامەزراوەیەکی یاسایی و ڕەوا کە نوێنەرایەتی هەمووان بکات.

ڕاگەیێنراوەکەى فراکسیۆنى بابلیون لە پەرلەمانى کوردستان لە کاتێکدایە، ئێوارەى ئەمڕۆ، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە بارەى کۆبوونەوەکەى سبەى پەرلەمان لە لایەن پارتى دیموکراتى کوردستان، ڕاگەیێنراوێکى بڵاوکردەوە و ئاماژەى بەوەکرد، هاونیشتمانییانى هەرێمی کوردستان ئاگادارن، کە سبەی چوارشەممە، 4ـى تشرینى دووەمى 2026، دەنگۆی بە نایاسایی کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان هەیە.

یەکێتى لە ڕاگەیێنراوەکەیدا، داواشیکرد، هاونیشتمانییان و تەواوی هێزە سیاسییەکان ئاگادار دەکەینەوە، کە ئێمە وێڕای بەشداریی نەکردنمان. ڕوو دەکەینە هەر دڵسۆز و هێزێکی نیشتیمانی، کە خەمی قەوارەی هەرێمی کوردستانییەتی، بەشداریی نەکات. بە دڵنیاییەوە کاتێک دانیشتنی پەرلەمان سەنگی دەبێت، کە سازانی نیشتمانی لەسەر بێت.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ:

یەکێتى: بەشدارى کۆبوونەوەى سبەى پەرلەمان ناکەین؛ داوادەکەین هیچ لایەنێک بەشدارى نەکات

سەرۆکى دیوانى پەرلەمانى کوردستان: بانگەوازی کۆبوونەوەی پەرلەمان هیچ پەیوەندى بە ئێمەوە نییە

Loading related news...