لە کەرکووک نرخی ئەمپێرێک کارەبای مۆلیدە لە 18 هەزارەوە بۆ 15 هەزار دینار کەمکرایەوە

ژووری کۆنترۆڵی یەکێک لە مۆلیدە ئەهلییەکانی عێراق
ژووری کۆنترۆڵی یەکێک لە مۆلیدە ئەهلییەکانی عێراق

پووختەی هەواڵەکە

  • قایمقامیەتی کەرکووک بڕیاریدا نرخی ئەمپێرێک لە 18 هەزارەوە بۆ 15 هەزار دینار کەمبکرێتەوە.

  • دەشڵێن، هەر خاوەن مۆلیدەیەک زیاتر لەو نرخە لە هاونیشتمانییان وەربگرێت، سزا دەدرێت.


لە پاش ناڕەزایی و خۆپیشاندانەکانی شەوی ڕابردووی شاری کەرکووک لە دژی گرانی کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکان، دەزگا حکومییەکانی شارەکە خاتنە سەر خەت و نرخەکەیان دابەزاند.


قایمقامیەتی کەرکووک:

  • بە لە بەرچاوگرتنی بارودۆخی ئابووری و بژێوی هاونیشتمانییانی کەرکووک و سووککردنی باگرانی لەسەریان، نرخی کارەبای موەلیدە کەکراوەتەوە.

  • بڕیاردراوە نرخی یەک ئەمپێری مۆلیدە ئەهلییەکان لەسەرجەم ناوچەکانی ناوەندی پارێزگای کەرکووک بەبێ جیاوازی 15 هەزار دینار بێت.

  • لە بڕیارەکەدا سەرجەم خاوەن مۆلیدە ئەهلییەکانی کەرکووک پابەندکراوە.

  • لیژنەیەک سەرپەرشتی جێبەجێکردنی مەیدانی ئەو بڕیارە دەکات.

  • ئەگەر پێشێلکاریی بڕیارەکە کرا ئەوا ڕێکاری یاسایی و ئیداریی پێویستیان لەبەرامبەر دەگیرێتەبەر.

ناڕەزایی هاوڵاتییان

ئەوە لەکاتێکدایە، دیاریکردنی18 هەزار دینار بۆ نرخی مۆلیدە کاردانەوەی ناڕەزایی فراوانی دانیشتووانی کەرکووکی لێکەوتەوە و لە خۆپیشاندانەکانی شەوی ڕابردوودا ژمارەیەک هاونیشتمانی برینداربوون.

پێشتریش نوێنەری مۆلیدە ئەهلییەکانی ئەو شارە ڕایانگەیاند، نرخی ئەمپێرێک کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکان بۆ مانگی تشرینی یەکەم لە شاری کەرکووک بە 18 هەزار دینار دیاریکراوە لەکاتێکدا لە مانگەکانی پێشووتر لەنێوان 13 بۆ 14 هەزار دیناردا بووە. هۆکارەکانی بەرزی ئەو نرخەشیان گەڕاندەوە بۆ کەمیی کارەبای نیشتمانی بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو کە لە ئێستادا کەمتر لە 12 کاتژمێر کارەبای نیشتمانی بە هاوڵاتییان دەدرێت، هەروەها هۆکارێکی دیکە بۆ کەمی و گرانگی نرخی گازە لە بازاڕدا کە نرخی بەرمێلێکی گاز گەیشتووەتە 280 هەزار دینار.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

لە کەرکووک بەهۆی گرانیی نرخی ئەمپێری مۆلیدە خۆپیشاندانە

Loading related news...