
دەکرێت قەترەیەکی لووتی ئەزموونی وەکو چارەسەری نەخۆشیی ئاڵزهایمەر بەکار بهێنرێت.
قەترەکە لە قۆناغی تاقیکردنەوەدایە و لە رێگەی لووتەوە بەکاردەهێنرێت و بە شێوەیەک دروست کراوە کەمترین زیان بە تەندروستیی خانەکانی مێشک بگەیەنێت.
توێژەرانی زانکۆی سیدنی سەرقاڵی داهێنانی قەترەیەکی لووتن کە دەکرێت لە داهاتوودا وەکو چارەسەری نەخۆشیی ئاڵزهایمەر بەکار بهێنرێت.
بە پێ ئەنجامی توێژینەوەیەکی نوێ کە لە گۆڤاری ئەدڤانس ساینسدا بڵاوکراوەتەوە، قەترەیەکی لووتی ئەزموونی ڕێگە لەلاوازبوونی یادگە دەگرێت.
قەترەکە بە شێوەیەک دروست کراوە کە بەشێوەیەکی زۆر ئاسانتر بچێتە ناو خانەکانی مێشک.
توێژەرانی توێژینەوەکە دەڵێن '' ئەم قەترە ئەزموونییە لەسەر مشک تاقیکراوەتەوە و ئەگەر لە داهاتوودا لەسەر مرۆڤ تاقیبکرێتەوە و سەرکەوتن بەدەست بهێنێت، دەبێتە یەکەم چارەسەری بێ زیانی نەخۆشیی ئاڵزهایمەر.
جیاوازیی قەترە ئەزموونییەکە لەوەدایە پێویستی بە تێپەڕاندنی بەربەستە سروشتییەکانی مێشک نییە تاوەکو بچێتە ناو خانەکانی مێشکەوە وەک بەربەستی موولولەکانی خوێنBLOOD BRAIN BARRIER .
ئەنجامدانی هەندێک نەشتەرگەریی مێشک
پیسبوونی ژینگە و هەڵمژینی گازەژەهراوییەکانی وەک گازی کاربۆن مۆنۆکساید
هەندێک چارەسەری نەخۆشیی شێرپەنجە، وەک چارەسەری تیشک و چارەسەری کیمیایی
تووشبوون بە هەوکردن
بەرکەوتنی سەر بە زەبری دەرەکی
خواردنەوە کحولییەکان
بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن.
