لە ئەمریکا زیاتر لە دوو هەزار کەس بە ئەنفلۆنزا گیانیان لەدەستداوە

پووختەی هەواڵەکە

  • تووشبوون و دەستنیشانکردن بە ئەنفلۆنزا لە ئەمریکا بە ڕێژەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.

  • نزیکەی سێ ملیۆن کەس لە ئەمریکا تووشی ئەنفلۆزا بوون.


تووشبوون و دەستنیشانکردن بە ئەنفلۆنزا لە ئەمریکا بە ڕێژەیەکی بەرچاو زیادی کردووە، پسپۆڕانی تەندروستی لە ئەمریکا هۆشداری لە زیادبوونی حاڵەتەکان دەدەن و سەنتەری کۆنتڕۆڵکردن و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان لە ئەمریکا چەند ئامارێکی تووشبوون و گیانلەدەستدان بە ئەنفلۆنزا دەخاتەڕوو.


ئامارەکانی تووشبوون و گیانیلەدەستدان بە ئەنفلۆزا لە ئەمریکا

  • باوترین جۆری ڤایرۆسی بڵاوبووەی ئەنفلۆنزا ڤایرۆسی influenza A(H1N1)pdm09 بووە.

  • نزیکەی سێ ملیۆن کەس لە ئەمریکا تووشی ئەنفلۆزا بوون

  • نزیکەی 40 هەزار کەس لە ئەمریکا بەهۆی تووشبوون بە ئەنفلۆنزاوە لە نەخۆشخانە ماونەتەوە.

  • زیاتر لە دوو هەزار کەس لە ئەمریکا بە ئەنفلۆنزا گیانیان لەدەست داوە.

  • پێنج منداڵ بەهۆی تووشبوونیان بە ئەنفلۆنزا گیانیان لەدەست داوە.

ئامارەکانی دەستنیشانکردن بە ئەنفلۆنزا لە جیهاندا

  • ساڵانە نزیکەی زیاتر لە ملیارێک کەس بە ئەنفلۆنزا دەستنیشان دەکرێن.

  • ساڵانە نزیکەی سێ بۆ پێنج ملیۆن کەس زۆر بە توندی تووشی ئەنفلۆنزا دەبن.

  • باوترین جۆری ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای بڵاوبووەوە influenza A(H3N2) ـە.

ڕێنوێنییە خۆپارێزییەکان لە ئەنفلۆنزا

سەنتەری کۆنتڕۆڵکردن و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان لە ئەمریکا پێشنیار دەکات ساڵانە پێکوتەی ئەنفلۆنزا وەربگیرێت، بۆ منداڵانیش بەکاربێت ( ئەو منداڵانەی تەمەنیان سەروو شەش مانگە) .

زانیاریی زیاتر

بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن.

تەندروستیی ئەمریکا: سێیەمین تووشبووی ئەنفلۆنزای باڵندە گیانی لەدەستدا | CHANNEL8

ئاسۆ فازیل

Thu Nov 19 2026

Loading related news...