د. داهات حەوێزی: هەنار هاوسەنگیی ئاستی فشاری خوێن دەپارێزێت

هەنار تەندروستیی پێست بەهێز دەکات
هەنار تەندروستیی پێست بەهێز دەکات

پووختەی هەواڵەکە

  • هەنار دەوڵەمەندە بە پێکهاتەی دژەشێرپەنجە.

  • هەنار یارمەتیی کەمکردنەوەی هەڵمژینی شەکر دەدات .


هەنار یەکێکە لە میوە دەوڵەمەندەکان بە پێکهاتەی ڕیشاڵی و ڤیتامینەکان، پسپۆڕێکی هەناوی و شەکرە، سوودە تەندروستییەکانی هەنار دەخاتەڕوو.


سوودە تەندروستییەکانی هەنار

  • هەنار دەوڵەمەندە بە پێکهاتەکانی پۆلیفینۆڵ و دژە ئۆکسیدانەکان، واتە هەنار دژەشێرپەنجەیە و یارمەتی پاراستنی خانەکانی جەستە دەدات.

  • هەنار تەندروستیی دڵ و خوێنبەرەکان بەهێز دەکات.

  • بە پێی ئەنجامی توێژینەوەکان خواردنەوەی ئاوی هەنار یارمەتیی کەمکردنەوەی ئاستی فشاری خوێن دەدات.

  • پێکهاتەی ڕیشاڵی ناو هەنار یارمەتیی باشترکردنی هەرس و کارکردنی ڕیخۆڵەکان دەدات.

  • هەنار دەوڵەمەندە بە پێکهاتەی ڤیتامین سی و سیستمی بەرگریی جەستە بەهێز دەکات.

  • هەنار یارمەتیی بەرهەمهێنانی کۆلاجینی پێست دەدات، کە گرنگە بۆ پاراستنی تەندروستیی پێست.

  • پێکهاتەی ڕیشاڵیی هەنار یارمەتی کەمکردنەوەی هەڵمژینی شەکر دەدات.

  • هەنار یارمەتیدەرە لە کەمکردنەوەی هەوکردنی جەستە.

ڕێنوێنیی بۆ چارەخوازانی شەکرە

د. داهات حەوێزی، سەبارەت بە خواردنی هەنار بۆ چارەخوازانی شەکرە دەڵێت:

  • هەنار بە بڕی گونجاو بخورێت، چونکە هەنار شەکری سروشتی تێدایە و دەکرێت زیادەڕۆییکردن لەخواردنی کاریگەریی لەسەر بەرزبوونەوەی ئاستی شەکری خوێن هەبێت.

  • باشترە هەنار بەتەواوی بخورێت، نەوەکو شەربەتەکەی، بۆ سوودوەرگرتنی تەواو لە پێکهاتە ڕیشاڵەکانی ناو هەنار.

  • شەربەتی هەناری شیرینکراو بە شەکری دەستکرد نەخورێت، چونکە شەکری خوێن بەرز دەکاتەوە.

زانیاریی زیاتر

بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن.

کۆمەڵەی ئەوروپی بۆ شەکرە: دەکرێت %54ـی چارەخوازانی شەکرەی جۆری دوو بە ڕێجیمی خۆراکی و وەرزشکردن چاک ببنەوە | CHANNEL8

ئاسۆ فازیل

Thu Nov 19 2026

Loading related news...