د. ڕۆزا ماجد: شێوازی ڕێگریکردن لە دووگیانی لە خانمێکەوە بۆ خانمێکی دیکە دەگۆڕێت

پووختەی هەواڵەکە

  • پێویستە شێوازی ڕێگریکردن لە دووگیانبوون بەپێی هەڵسەنگاندنی دۆخی تەندروستیی خانمەکە دیاری بکرێت.

  • بەکارهێنانی دەرزیی ڕێگریکردن لە دووگیانی ڕێگەیەکی درێژخایەنە، بەڵام دەکرێت ببێتەهۆی تێکچوونی سووڕی مانگانە.


پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی ژنان و منداڵبوون، باوترین ڕێگەکانی ڕێگریکردن لە دووگیانی بۆ خانمان دەخاتەڕوو.


د. ڕۆزا ماجد، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی ژنان و منداڵبوون، سەبارەت بە ڕێگەکانی ڕێگریکردن لە دووگیانی، دەڵێت:

  • یەک شێوازی ڕێگریکردن لە دووگیانی نییە کە بۆ هەموو خانمێک گونجاو بێت.

  • شێوازی ڕێگریکردن لە دووگیانی لە خانمێکەوە بۆ خانمێکی دیکە دەگۆڕێت.

  • بەکارهێنانی حەبی ڕێگریکردن لە دووگیانی ڕێگایەکی کاریگەرە بۆ دووگیاننەبوون، بەڵام دەبێت پزیشکی پسپۆڕ هەڵسەنگاندنێکی گونجاو بۆ خانمەکە بکرێت لە ڕووی ئەو نەخۆشییانەی کە پێشتر هەیبووە.

  • بۆ بەکارهێنانی حەبی ڕێگریکردن لە دووگیانی دەبێت، بارودۆخی تەندروستیی خانمەکە وەک، جگەرەکێشان، بەرزەفشاری خوێن و شەقیقە.

  • بەکارهێنانی دەرزیی ڕێگریکردن لە دووگیانی ڕێگەیەکی درێژخایەنە، بەڵام دەکرێت ببێتەهۆی تێکچوونی سووڕی مانگانە و گەڕانەوەی توانای دووگیانبوون دوادەخات.

  • بەکارهێنانی چیلکەی هۆڕمۆنی بۆ ڕێگریکردن لە دووگیانبوون بۆ ئەو خانمانە گونجاوە کە کێشەی خوێنبەربوونیان هەیە.

  • بەکارهێنانی چیلکەی باڵ کاریگەرترین و ئاسانیترین ڕێگەی ڕێگریکردن لە دووگیانییە، بەڕێژەیەکی کەم دەبێتەهۆی تێکدانی سووڕی مانگانە.

جۆر و شێوازی ڕێگیریکردن لە دووگیانی بە پێی ئەم حاڵەتانەی خانمەکە دەگۆڕێت

  • تەمەن

  • ئەو نەخۆشییانەی خانمەکە لە پێشتردا هەیبووە

  • دۆخی سووڕی مانگانە

  • پلانی داهاتووی دووگیانی خانمەکە

زانیاریی زیاتر

بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن.

پێنج بیروڕای هەڵە دەربارەی دووگیانی کە پێویستە چیتر بڕوایان پێ نەکەیت! | CHANNEL8

ئاسۆ فازیل

Thu Nov 19 2026

Loading related news...