ئامێرێکی نوێ بۆ چارەسەری دەوالیی قاچ دادەهێنرێت

ئامێرێکی نوێ بۆ چارەسەر ی دەوالیی قاچ
ئامێرێکی نوێ بۆ چارەسەر ی دەوالیی قاچ

پووختەی هەواڵەکە

  • ئامێرێکی نوێ بۆ چارەسەری دەوالیی قاچ دادەهێنرێت و چەند قۆناغێکی تاقیکردنەوەی بە سەرکەوتوویی تێپەڕاندووە.

  • ئامێرە نوێیەکە هیچ زیانێکی ئەوتۆ بە جەستە ناگەیەنێت.

  • ئامێرەکە لەلایەن کۆمپانیای سۆنۆڤینەوە دروست دەکرێت.


ڕێکخراوی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا پاڵپشتیی دارایی داهێنانی ئامێرێکی نوێی چارەسەری دەوالیی قاچ دەکات.


دەوالیی قاچ چییە؟

دەوالیی قاچ بریتییە لە گەورەبوونی خوێنبەرەکانی قاچ کە لە ڕووی دەرەوەی پێستی قاچەوە نزیکن، دەوالی بەزۆری لە قاچدا ڕوودەدات، چونکە زۆر وەستان و زۆر ڕۆیشتن فشاری ناو خوێنبەرەکانی قاچ زیاد دەکات، دەوالیی قاچ دەبێتەهۆی دروستبوونی ئاوسان و ئازار لە قاچدا.

هۆکارەکانی دەوالیی قاچ چین؟

  • تەمەن

  • بۆماوەیی

  • دووگیانی

  • مەترسیی تووشبوون بە دەوالیی قاچ لە خانماندا زیاترە

  • زۆر وەستان و زۆر دانیشتن

خۆپاراستن لە دەوالیی قاچ

  • جلی زۆر تەسک لەبەر نەکرێت

  • گۆرەوی زۆر تەسک لەپێ نەکرێت

  • زوو زوو جووڵە بکرێت لە کاتی زۆر دانیشتن

  • ئەنجامدانی چالاکیی جەستەیی

  • کێشی جەستەی تەندروست

زانیاریی زیاتر

بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن.

د.ڕەنج بیلال: دەوالیی گون هۆکارێکی باوی لاوازی سێکسی و نەزۆکییە لە پیاواندا | CHANNEL8

ئاسۆ فازیل

Thu Nov 19 2026

Loading related news...