میللەر: تێچووی جەنگی ئێران 48 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە

پووختەى هەواڵەکە

  • جەنگى ئێران زۆر لەسەر ئابووریی ئەمریکا کەوتووە.

  • هەڵسەنگاندنەکانى وەزارەتى جەنگى ئەمریکا لەگەڵ لێدوانى کۆنگرێسمانێک زۆر جیاوازە.


ئارسەر میللەر، جێگری چاودێری دارایی وەزارەتی جەنگی ئەمریکا لە کۆنگرێس، گۆمەکەى شڵەقاند و ئاشکرایکرد، تاوەکو 13ـی ئەم مانگە، تێچووی جەنگی ئەمریکا دژی ئێران گەیشتووەتە 48.3 ملیار دۆلار، ئەمەش بۆ کۆنگرێس و ئەوانەى نەیارن بە هەڵمەتە سەربازییەکان لە دژى ئێران شۆکهێنەر بوو.


جیاوازى لە داتا و ژمارەکان

  • ئەو تێچووەی بەرپرسەکەی وەزارەتی جەنگ ئاشکرای کردووە، بە ڕێژەی 26% زیاترە لەو هەڵسەنگاندنەی وەزارەتی جەنگ پێشبینی کردبوو.

  • ئەو تێچووە خەرجی کەرەستەی جەنگی، ئاڵوگۆڕی کەرستەکان و تێچووی کارپێکردن دەگرێتەوە.

بە گوێرەى ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان، ئەو تێچووانەی باسکراون، زیانی بنکەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناگرێتەوە، کە لە لایەن ئێرانەوە کراونەتە ئامانج، هەروەها زیانە ئابوورییەکانیش باسنەکراون.

جەنگی ئێران لێکەوتەی گەورەی لەسەر ئابووری جیهان هەیە، بەهۆی داخستنی گەرووی هوورمزەوە، نرخی نەوت و غاز و کەلوپەلەکان بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوونەتەوە.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ:

ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا دژ بە ڕاگرتنی ئۆپەراسیۆنەکان لە ئێران دەنگیدا

ئارام یوسف

Fri Nov 20 2026

Loading related news...