
ئەمریکا و چین و ڕووسیا چاکسازی لە نەتەوەیەکگرتووەکاندا ئەنجام دەدەن.
هەرسێ وڵاتەکە پلانیان هەیە بەرهەمهێنان و دابینکردنی بەرهەمە نەوتییەکان زیادبکەن.
هەرسێ وڵاتەکە: پێویستە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی و دامەزراوە هاوشێوەکان سنوورەکانیان تێنەپەڕێنن.
ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەیەکی مێژوویی سێقۆڵیدا لە شاری شەنجێن لە چین، سەرکردەکانی ئەمریکا، ڕووسیا و چین، بۆ ماوەی نزیکەی 90 خولەک کۆبوونەوە و دوای ئاڵوگۆڕکردنی بیروڕاکانیان لەسەر دۆخی جیهان، ڕاگەیێنراوێکی هاوبەشیان بەناوی "ڕاگەیێنراوی سەرکردەکانی چین، ڕووسیا و ئەمریکا بەرەو ئاشتی" بڵاوکردەوە.
چین، ڕووسیا و ئەمریکا، کە ئەندامی هەمیشەیی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکانن.
پابەندبوونی خۆیان دەربڕی بۆ ئەنجامدانی چاکسازی لە نەتەوەیەکگرتووەکاندا.
بە جۆرێک ڕێکخراوەکە بتوانێت بە شێوەیەکی کاریگەرتر وەڵامی ئاڵنگارییە جیهانییەکان بداتەوە.
هەرسێ وڵات پلانیان هەیە بەرهەمهێنان و دابینکردنی بەرهەمە نەوتییەکان زیاد بکەن.
لە پێناو بەرژەوەندیی سەرجەم نەتەوەکان.
جەختیان لەسەر گرنگیی بەردەوامبوون و سەقامگیریی ڕەوتی وزە لە جیهاندا کردەوە.
سەرکردەکانی هەرسێ وڵات دانیان بەوەدا نا، بنەمای ڕەزامەندیی دەوڵەتان و ڕێزگرتن لە پارێزبەندیی بەرپرسانی دەوڵەت، گرنگییەکی زۆریان هەیە.
هاوڕابوون لەسەر ئەوەی، پێویستە دادگای نێودەوڵەتیی تاوان و دامەزراوە هاوشێوەکانی دیکە، بە وریایی و لە چوارچێوەی دەسەڵاتی خۆیاندا کار بکەن و سنوورەکانیان تێنەپەڕێنن.
ئەوەش لەکاتێکدایە، دادگای نێودەوڵەتیی تاوان، لە 17ـى ئازاری 2023 فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ڤلادیمیر پوتن، سەرۆکی ڕووسیا، بە تۆمەتى ئەنجامدانی تاوانی جەنگ و دیپۆرتکردنەوە و گواستنەوەی نایاسایی منداڵانی ئۆکرانی لە ناوچە داگیرکراوەکانی ئۆکرانیا بۆ ناو خاکی ڕووسیا دەرکردووە و تاوەکو ئێستاش فەرمانەکە بە کارایی ماوەتەوە.
لە کۆتاییدا، هەرسێ سەرۆکەکە دووپاتیان کردەوە، هیچ لایەنێک لە جەنگی ئەتۆمیدا براوە نابێت و نابێت هەرگیز ئەو جەنگە بەرپا بکرێت، هەر لەو چوارچێوەیەشدا، هەرسێ وڵات گفتوگۆ و دیالۆگ ئەنجام دەدەن، بە مەبەستی کەمکردنەوەی مەترسییە ئەتۆمییەکان و ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمی.