لووتکەی شێنجێن؛ سێ سەرۆکەکە چییان گوت؟

جیهان ئەمڕۆ چاوى لەسەر لووتکەى شێنجێنە
جیهان ئەمڕۆ چاوى لەسەر لووتکەى شێنجێنە

پووختەى هەواڵ

  • یەکەمین لووتکەی سێقۆڵی لە نێوان ترەمپ، شی و پوتن دەستی پێکرد.

  • هەر سێ سەرۆک جەختیان لە هەماهەنگی و کاری هاوبەش لە پێناو ئاشتیی جیهاندا کردەوە.

  • جەنگی ئۆکرانیا و ململانێی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەشێکی سەرەکیی گفتوگۆکانی نێوانیان پێکدەهێنێت.


ئەمڕۆ لە هەنگاوێکی دیپلۆماسیی گرنگدا، سەرۆکانی ئەمریکا، چین و ڕووسیا لە شاری شێنجێنی چین، یەکەمین لووتکەی سێقۆڵیی خۆیان دەست پێکرد؛ بە گوتەی بەرپرسانی پەکین ئامانجی سەرەکی لێی پاراستنی ئاشتی و سەقامگیریی جیهانییە.

هەرچەندە وردەکاریی تەواوی کارنامەی کۆبوونەوەکەی نێوان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، شی جینپینگ، سەرۆکی چین و ڤلادیمیر پوتن، سەرۆکی ڕووسیا بە فەرمی بڵاو نەکراوەتەوە و پرسیار لەبارەی کاریگەریی ئەم کۆبوونەوەیە لەسەر هاوسەنگیی هێز لە جیهاندا دەکرێت، بەڵام لە وتەی دەستپێکدا هەر سێ سەرکردەکە جەختیان لەسەر گرنگیی هاوکاریی نێوانیان کردەوە.


لێدوانی ترەمپ لە دەستپێکی لووتکەکەدا:

  • ئەم گفتوگۆ سێقۆڵییە هەنگاوێکی مێژووییە.

  • خۆشحاڵم کە ئەم گەشتە دەرفەتی یەکەم کۆبوونەوە سێقۆڵییەی لە نێوان سەرۆکەکانی ئەمریکا، ڕووسیا و چیندا پێ داین.

  • لەو ڕوانگەیەوە و لە زۆر ڕوانگەی دیکەشەوە، ئێمە ئەمڕۆ بەڕاستی مێژوو دەنووسینەوە.

ترەمپ ئاماژەی بەوەش کرد، لە گفتوگۆکانیاندا تیشک دەخەنە سەر کەمکردنەوەی مەترسییەکانی چەکی ئەتۆمی لە جیهاندا و جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا، هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە ڕێگە نادەن ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.

شی: هەماهەنگیی زیاتر

شی جینپینگ، سەرۆکی چین، داوای لە هەردوو سەرۆکی ئەمریکا و ڕووسیا کرد، پێکەوە کار بکەن بۆ پارێزگاری لە ئاشتی و سەقامگیریی جیهان.

شی جینپینگ:

  • وەکو هێزە گەورەکانی جیهان، پێویستە سێ وڵاتەکەمان نموونەیەکی باش پێشکەش بکەن.

  • هاوکار بین بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییە جیهانییەکان، تاوەکو بە هاوبەشی پارێزگاری لە ئاشتی و سەقامگیریی جیهان بکەین و بەشدارییەکی گەورەترمان هەبێت لە پێشکەوتنی مرۆڤایەتیدا.

پوتن: هەر سێ وڵات بەرپرسیارین

هاوکات، ڤلادیمیر پوتن، سەرۆکی ڕووسیا، ئاماژەی بە بەرپرسیارێتیی هاوبەشی هەر سێ وڵات کرد بۆ پاراستنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و ڕایگەیاند، ئەگەر پێکەوە هاوکار بن، دەتوانن یارمەتیدەر بن لە برەودان بە ئاشتی و سەقامگیری.

  • پوتن:

  • مۆسکۆ، واشنتن و پەکین بەرژەوەندییەکی هاوبەشیان هەیە بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ جەنگی ئۆکرانیا.

  • لەگەڵ شی و ترەمپدا تاوتوێی پەیوەندییە ئابوورییەکان، پرسی وزە و ئاسایشی خۆراک دەکەین.

لووتکەی شاری شێنجێن لە باشووری چین، بە لووتکەیەکی سێقۆڵیی بێوێنە دادەنرێت و چاوی زۆرینەی ناوەندە سیاسییەکانی لەسەرە.

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

لە لووتکەی یاڵتاوە بۆ شێنجێن؛ ئایا جیهان دادەڕێژرێتەوە؟

شێوە عومەر

Thu Nov 19 2026

Loading related news...