کوشنەر: ترەمپ هەوڵدەدات ڕێککەوتن سەبارەت بە ئۆکرانیا بکرێت

کوشنەر: ترەمپ هەوڵدەدات ڕێککەوتن سەبارەت بە ئۆکرانیا بکرێت

00:00/00:00

پووختەى هەواڵەکە

  • کوشنەر: ڕێککەوتنی ئۆکرانیا بە بەشداریی ئەورووپییەکان بکرێت.

  • کوشنەر: ڕووسیا ڕازییە بە بەشداریی ئەورووپییەکان لە دانووستانەکانی ئاشتی.


کوشنەر ئاماژەی بەوەشکرد، ئەورووپا لە پشتیوانیکردنی ئۆکرانیا یەکگرتووە و ئەم پەیامەیان بە ترەمپ گەیاندووە و بە ڕووسیاشی دەگەیێنین، جەختی لەوەشکردەوە، کە ناتۆ دەبێت بە بناغەی کارکردن بۆ قۆناغەکانی دوای جەنگ لە ئۆکرانیا.


بەشداربووان و ناوەڕۆکى کۆبوونەوەى هاوپەیمانى ئیرادە لە بەرلین

  • هەریەک لە ڤۆڵۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا و ستیڤ ویتکۆف، نێردەی ئەمریکا و نوێنەرانی نزیکەی 40 وڵاتی جیهانیی تێیدا بەشداربوون.

  • بە سەرکردایەتیی ئەڵمانیا و فەرەنسا و بەریتانیا بەڕێوەچوو.

  • تیشک خرایە سەر یەکخستنی هەڵوێستەکان سەبارەت بە دانووستانەکانی ئاشتی.

  • بەهێزکردنی ڕۆڵی ئەورووپا لە پرۆسەی دیپلۆماسی.

  • دابینکردنی بودجە و چەک بۆ ئۆکرانیا.

  • گرەنتیکردنی ئاسایشی ئۆکرانیا کرا لە قۆناغەکانی دوای جەنگ.

  • کوشنەر: کورتەیەک لە گفتوگۆکانی ترەمپ لە چین و هەوڵەکانی بە ئامانجگەیشتن بە ئاشتییەکی دادپەروەرانە و بەردەوام لە ئۆکرانیای بۆ فریدریش مێرز، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ڕوونکردووەتەوە.

پێشتریش ڤیلادیمیر پوتن، سەرۆکی ڕووسیا ڕایگەیاند، بەرپرسانی ئەورووپای بانگهێشتی مۆسکۆ کردووە بۆ ئەنجامدانی دانووستانی سەرەتایی، سەبارەت بە ئەگەری بەشداریکردنیان لە دانوستانەکان ئۆکرانیا، بەڵام جەختی لەوەش کردەوە کە ڕووسیا هەر جۆرە هاوکارییەکی سەربازی لەنێوان ئۆکرانیا و ئەورووپا ڕەتدەکاتەوە.

لای خۆشیەوە ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا داوایکرد، پرسی پەیوەستبوونی ئۆکرانیا بە ناتۆ بخرێتەوە بەر باس، هەروەها هەوڵەکان بۆ پاراستنی کیێڤ و دابینکردنی پێویستییە سەربازییەکانی زیاتر بکرێت.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ:

کۆبوونەوەى لووتکە؛ سەرۆکى سێ جەمسەرەکەى جیهان لەسەر مێزێک

پێشنیازە نهێنییەکەی ئەمریکا بۆ کیێڤ؛ دۆنباس بدەنە ڕووسیا و ببنە ئەندامی ناتۆ

Loading related news...