ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا دژ بە ڕاگرتنی ئۆپەراسیۆنەکان لە ئێران دەنگیدا

پووختەى هەواڵەکە

  • ئەنجوومەنی پیران بە 51 دەنگی نەخێر بەرامبەر بە 48 دەنگی بەڵێ، بڕیارنامەکەی ئەنجوومەنى نوێنەرانی ڕەتکردەوە.

  • ئامانج لێی ناچارکردنی دۆناڵد ترەمپ بوو بۆ کۆتاییهێنان بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی دژ بە ئێران.


سێ سیناتۆری کۆمارییەکان سوزان کۆلینز، لیزا مورکاوسکی و ڕاند پۆڵ شانبەشانی زۆرینەی دیموکراتەکان دەنگیان بە پەسەندکردنی بڕیارنامەکەدا، لە کاتێکدا سیناتۆر جۆن فێتەرمان، تاکە سیناتۆری دیموکرات بوو کە بە 'نەخێر' دەنگیدا، سیناتۆر کریس مێرفی، لە دیموکراتەکان بەهۆی نەخۆشیی جەڵتەی مێشکەوە نەیتوانی ئامادەی دەنگدانەکە ببێت. سیناتۆر تۆم تیلیس لە کۆمارییەکان کە پێشتر پشتگیریی لە هەوڵێکی هاوشێوە کردبوو، ئەمجارە بە 'نەخێر' دەنگیدا و بڕیارنامەکەی بە 'نمایشێکی سیاسی' ناوبرد و ئاماژەی بەوە شکرد، پێی باشترە لە ڕێگەی بودجەی جەنگەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم پرسەدا بکرێت.


بڕیارەکە لە ئەنجوومەنى نوێنەران

  • ئەم بڕیارنامەیە لە لایەن سێس مۆڵتن، کۆنگرێسمانی دیموکراتەکانەوە پێشکەش کرابوو.

  • لە 15ی ئەیلوولی 2026 لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، بە 220 دەنگی بەڵێ، بەرامبەر بە 204 دەنگی نەخێر پەسەندکرا.

ئەم دەنگدانەش یەکەم هەنگاوی کۆنگرێس بوو سەبارەت بە جەنگی ئیران، لە دوای هەڵبژاردنەکانی نیوەخولی مانگی تشرینی دووەمی 2026، کە تێیدا کۆمارییەکان کۆنتڕۆڵی کۆنگرێسیان لە دەستدا و دیموکراتەکان بوون بە زۆرینە.

Loading related news...