ترەمپ: ئێران بیر لە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی و بایلۆجی دەکاتەوە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا

پووختەى هەواڵەکە

  • ترەمپ: ئێران هێرش بکات؛ وەڵامی کەمەرشکێنمان دەبێت بۆی.

  • ڕاپۆرتە هەواڵگرییەکانی ئەمریکا باس لە پلانێکی تاران دەکەن بۆ ئەنجامدانی هێرش بۆ سەر ناوخۆی ئەمریکا.


لە دیمانەیەکدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز، ترەمپ ڕایگەیاند، ئاماژە هەیە کە ئێران تاوتوێی بەکارهێنانی گازی کیمیایی و چەکی بایۆلۆجی دەکات، هاوکات بەڵێنیدا کە ئەگەر ئێران بەو کارە هەستێت، وەڵامی کەمەرشکێنیان دەبێت.


تۆڕی سی ئێن ئێن بە پشتبەستن بە هەڵسەنگاندنە هەواڵگرییەکانی ئەمریکا

  • پێدەچێت ئێران بە نیازی تەقاندنەوەی "بۆمبێکی پیس" بێت لە پایتەختی ئەمریکا.

  • بۆمبی پیس، یان بۆمبی تیشکدەر، بۆمبێکی ئاساییە کە تێکەڵ بە ماددەی تیشکدەر کراوە.

  • دوای تەقینەوەی، سەرانسەری ناوچەکە بە بڵاوکردنەوەی تیشکی مەترسیدار پیس دەکات.

  • بەبێ ئەوەی تەقینەوە یان کاردانەوەی ئەتۆمی دروستبکات.

لای خۆیەوە، سەرۆکی ئەمریکا دڵنیاییدا کە نابێت ئەمریکییەکان نیگەران بن، سەبارەت بە ئەگەری ڕوودانی ئەو هێرشە و گوتی: "ئەگەر ئەو کارە بکەن، لەسەر زەوی دەیانسڕینەوە".

لێدوانەکانی ترەمپ لە پەراوێزی لووتکەی هاوکاریی ئابووریی ئاسیا و زەریای هێمن 'ئەپێک'دا هات، کە لە باشووری چین بەڕێوەچوو.

Loading related news...