
زەیدى بە دواداچوونى بۆ دواپێشهاتەکانى دۆخى جورفولسەخر کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا ژمارەیەک وەزیر و فەرماندەى ئەمنى ئامادەی بوون.
نووسینگەى ڕاگەیاندنى سەرۆکوەزیران بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەکەدا کە ژمارەیەک لە وەزیرەکان و فەرماندە ئەمنییەکان ئامادەى بوون، پێشهاتە ئەمنییەکان لە جورفولسەخر خرانەڕوو، تاوتوێى ئامادەکاری و ڕێکارەکان بۆ گۆڕینى یەکە سەربازییەکان لە چوارچێوەى یەکەکانى بەرپرسیارێتى کرا، بە جۆرێک سەقامگیریی دۆخى ئەمنى بەدیبهێنێت.
پێویستە بەرزترین ئاستى بەرپرسیارێتى و مامەڵەى پیشەیی و کارکردن بۆ پاراستنى بەرژەوەندیى هاوڵاتییان و موڵک و ماڵیان بگیرێتەبەر.
لەگەڵ پابەندبوونى تەواو بە ڕاسپاردە و فەرمانە سەربازییەکان.
تاوەکو ئاسایش و سەقامگیریی لە ناوچەکەدا بەهێز بکات.
ئەوە لە کاتێکدایە، ئێوارەى ئەمڕۆ پێنجشەممە، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، لەگەڵ فەرماندەی بارەگای ئۆپراسیۆنەکانی جورفولسەخر و جێگرەکانی کۆبووەوە و زەیدی لەو کۆبوونەوەیەدا داوای کردنەوەی تەواوی ڕێگە داخراوەکانی جورفولسەخڕی کر، هەروەها داوایکرد، هێزەکانی سوپا و تەواوی هێزە ئەمنییەکانی دیکە، دەبێت شکۆی دەوڵەت لە تەواوی خاکی عێراق بە گوێرەى دەستوور و یاسا بسەپێنن.
