حیزبوڵا بۆ کەناڵ8: لە جورفولسەخر ناچینە دەرەوە

حیزبوڵاى عێراق
حیزبوڵاى عێراق

پووختەى هەواڵەکە

  • حیزبوڵا بۆ کەناڵ8: تەنیا هێزێکی پشتیوانی دێتە ناوچەکە.

  • حیزبوڵا بۆ کەناڵ8: هێزە عێراقییەکان نایەنە سنووری ئێمەوە.

  • حیزبوڵا بۆ کەناڵ8: بە گوێرەى ڕێککەوتنەکەیان لەگەڵ حکومەت، کۆنتڕۆڵی ناوچەی زیاتریش دەکەن.

  • سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی وەزیران: هێزە ئەمنییەکان دۆسیەی ئەمنی دەگرنە دەست.


ئەو سەرچاوەیە لە ناو جورفولسەخر بە کەناڵ8ـی ڕاگەیاند، بە هیچ شێوەیەک هێزەکانیان لەو شارۆچکەیە ناکشێنەوە، دەشڵێت، ئەو هێزە هاوبەشەی بڕیارە بێتە ناوچەکە، تەنیا بۆ پاڵپشتییە و نایەنە ئەو ناوچانەی هێزەکانی حیزبوڵای تیادایە.


بە گوێرەى ڕێککەوتنەکە:

  • هێزەکانى حیزبوڵا کۆنتڕۆڵی ناوچەی زیاتر لە سنووری جورفولسەخر دەکەن.

  • ڕەتیکردەوە هیچ هێزێکیان لەو سنوورە بکشێتەوە.

سەرچاوەیەک لە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کەناڵ8

  • کاتژمێر 6ـی بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی، هێزە عێراقییەکان دۆسییەی ئەمنیی جورفولسەخر دەگرنە ئەستۆ.

  • چەکدارانی حیزبوڵا لە ناوچەکە دەمێننەوە.

  • بەرپرسیارێتیی ناوچەکەیان لە دەستدا نامێنێت.

پێشتریش ئەبو تاڵب سەعیدی، یەکێک لە سەرکردەکانی حیزبوڵا لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندبوو، وەک پێشتر گوتویانە، مەگەر بەسەر جەستەیاندا تێپەڕن و ناوچەکە چۆڵ بکەن.

هاوکات ئەمنیداری حیزبوڵای عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا جەختی لەوە کردەوە، گرفتەکان سەبارەت بە جورفولسەخڕ لەگەڵ سەرۆکی دەسەڵات، بە گفتوگۆ چارەسەر دەکەن.

ئەبوحسێن حمێداوی، داوای لە چەکدارانی حیزبوڵا کرد، چیدی لە حاڵەتی ئامادەباشیدا نەمێننەوە و دۆخەکە ئاسایی بکەنەوە.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ:

زەیدی لەگەڵ فەرماندەی بارەگای ئۆپراسیۆنەکانی جورفولسەخر کۆبووەوە

ئەبو حسێن حمێداوی: ڕێگە نادەین ئاژاوەگێڕی دروستببێت

ئارام یوسف

Thu Nov 19 2026

Loading related news...