
لە هەفتەی داهاتووەوە قەحتان وەنداوی، وەک پارێزگار دەست بە کارەکانی دەکات.
سەرۆککۆمار هیواى سەرکەوتنى بۆ خواستووە لە ئەرکەکەیدا.
سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق بڵاویکردووەتەوە، ڕۆژی پێنجشەممە، نزار ئامێدی لە بەغداد پێشوازی لە قەحتان وەنداوی، پارێزگاری کەرکووک کردووە و مەرسومی دەستبەکاربوونەکەی ڕادەستکردووە.
نزار ئامێدی، هیوای سەرکەوتنی بۆ پارێزگاری نوێی کەرکوک لە پۆستەکەی خواستووە.
جەختی لە گرنگیدان بە دۆخی خزمەتگوزاری و پەرەپێدانی ڕۆڵی فەرمانگەکان و باشترکردنی خزمەتگوزارییە پێشکەشکراوەکان بە هاوڵاتییان کردووەتەوە.
سەرۆککۆماری عێراق داوای لە پارێزگاری کەرکووک کردووە.
گرنگی بە ڕۆحییەتی کارکردنی بەرپرسیارانە و هاوکاری لە نێوان تەواوی پێکهاتەکانی کەرکووک بدرێت.
لێکگەیشتن و پێکەوەژیان لە نێوان دانیشتووانی ئەو پارێزگایە بەهێزتر بکرێت.
بە جۆرێک سەقامگیری بەهێزتر بکات.
زامنی مافی تەواوی پێکهاتەکان بکرێت.
قەحتان وەنداوی، سوپاسی سەرۆککۆماری عێراقی کردووە و ڕایگەیاندووە، هەموو هەوڵێک دەدات بۆ پێشکەشکردنی باشترین بە کەرکووک و باشترکردنی ئاستی خزمەتگوزارییەکان بە دانیشتووانەکەی.
قەحتان وەنداوی ڕۆژی 14ـی ئەم مانگە، لەلایەن ئەنجوومەنی پارێزگاوە بەگوێرەى ڕێککەوتنێکی سیاسی بە پارێزگاری نوێی کەرکووک هەڵبژێردرا.
