زەیدی لەگەڵ فەرماندەی بارەگای ئۆپراسیۆنەکانی جورفولسەخر کۆبووەوە

پووختەى هەواڵەکە

  • زەیدی ژمارەیەک ڕێنمایی بۆ کاری فەرماندەییەکەی جورفولسەخر دەردەکات.

  • سەرجەم رێگە داخراوەکانی جورفولسەخر بکرێنەوە.

  • سوپا و هێزە ئەمنییەکان شکۆی دەوڵەت لە تەواوی خاکی عێراق دەسەپێنن.

  • زەیدی: ژیان و بەرژەوەندییەکانی هاوڵاتییان بپارێزن.


ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، عەلی زەیدی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، لەگەڵ فەرماندەی بارەگای ئۆپراسیۆنەکانی جورفولسەخر و جێگرەکانی کۆبووەوە.


کۆبوونەوەکەى زەیدى لەگەڵ فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی جورفولسەخر

  • زەیدی لەو کۆبوونەوەیەدا داوای کردنەوەی تەواوی ڕێگە داخراوەکانی جورفولسەخڕی کردووە.

  • هێزەکانی سوپا و تەواوی هێزە ئەمنییەکانی دیکە، دەبێت شکۆی دەوڵەت لە تەواوی خاکی عێراق بە گوێرەى دەستوور و یاسا بسەپێنن.

  • کاری حکومەت، پاراستنی ژیان و بەرژەوەندییەکانی هاوڵاتییان لە هەر ناوچەیەک لە ناوچەکانی وڵات.

  • ڕێگەگرتن لە دەستدرێژی و زیادەڕۆیی کردنە بۆسەر مافە گشتی و تایبەتییەکان.

  • هێزە ئەمنییەکان وەک یەک جەستەن و تەواوکاریی یەکدین لە کارەکانیان.

بارەگای فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی جورفولسەخر، بە بڕیاری عەلی زەیدی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق دروستکرا و بڕیارە بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی لە جورفولسەخر دەستبەکار بێت.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ:

ئەبو حسێن حمێداوی: ڕێگە نادەین ئاژاوەگێڕی دروستببێت

فەرمانى زەیدى بۆ پێکهێنانی بارەگای فەرماندەیی لە جورفولسەخر دەرچوو

ئارام یوسف

Thu Nov 19 2026

Loading related news...