
سبەى هەینی ئاڵوگۆڕى یەکە سەربازییەکان لە جورفولسەخر دەستپێدەکات.
پڕۆسەکە بە گوێرەى ڕێکارە سەربازییە پەیڕەوکراوەکان دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕاگەیاندنى دەستەى حەشدى شەعبى بڵاویکردەوە، بۆ جێبەجێکردنى ڕاسپاردەکانى عەلى زەیدى، فەرماندەى گشتیی هێزە چەکدارەکان، فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانى حەشدى شەعبى سبەى هەینى، دەست دەکات بە پڕۆسەى ئاڵوگۆڕپێکردنى یەکە سەربازییەکان لە جورفولسەخر، بە گوێرەى ڕێکارە سەربازییە پەیڕەوکراوەکان.
بڕیارە سبەى بەرەبەیان، کاتژمێر شەش.
بارەگاى فەرماندەیی جورفولسەخر کە ژمارەیەک لیوا و یەکەى سوپا و حەشدى شەعبى و پۆلیسى وزە لە خۆدەگرێت.
ئەرکەکانى لە جورفولسەخر دەستپێبکات و لەو ناوچانەى بۆیان دیاریکراوە، جێگیر ببن.
لە لایەکى دیکەشەوە، ئاژانسى ڕۆیتەرز لە زارى بەرپرسانى ئەمنیى عێراقییەوە بڵاویکردووەتەوە، کەتیبەکانى حیزبوڵا ڕازى بوون بە چۆڵکردنى بارەگاکانیان لە جورفولسەخر و گواستنەوەیان بۆ ناوچەى دیکەى ئۆپراسیۆن.
