فرانز شوبێرت؛ موزیکدانەرێکی غەمگین لە دۆزینەوەی خۆشەویستییدا

فرانز پیتەر شوبێرت، ئاوازدانەری بەناوبانگی نەمسا و جیهان:

  • 31ی کانونی دووەمی 1797، لە وڵاتی نەمسا لەدایکبووە

  • لە خێزانێکی موزیکییدا هاتووەتە دونیاوە؛ دوازدەمین منداڵی خێزانەکەیەتی

  • لە تەمەنی حەوت ساڵیدا، توانا هونەرییەکەی لەسەر دەستی ئاوازدانەری ئیتاڵی، ئانتۆنیۆ سالێەری، دۆزیوەتەوە و موزیک فێربووە

  • بە ئامێری کەمان، دەستی بە گەشتە موزیکییەکەی کردووە


بە ڕابەرایەتیی سالێەری، شوبێرت چەندین موزیک و گۆرانی و چوارینەی بەرهەمهێناوە، لە تەمەنی 17 ساڵیدا، بە وەرگرتنی ئیلهام لە دەقی شاعیری بەناوبانگی ئەڵمانی، گۆتە، شاکاری موزیکیی خۆی بەرهەمهێناوە.


ساڵی 1815، لە تەمەنی 18 ساڵیدا، شوبێرت زیاتر لە 20 هەزار نۆتەی موزیکیی نووسیوەتەوە، کە نۆ لەوانە، بەرهەمی کەنیسەن، سیمفۆنیایەک و 150 گۆرانی لەخۆدەگرن.

لە تەمەنی 19 ساڵیدا، شوبێرت لەبەردەم دوو شاڕێی موزیک و یاسادا خۆی بینیوەتەوە، بووە بە خوێندکاری بەشی یاسا و سیمفۆنیای ژمارە پێنجیشی داناوە، ئەمەش وای کردووە، دەستبەرداری خوێندنەکەی ببێت و بەتەواوەتی، خۆی بۆ جیهانی موزیک تەرخان کردووە.

لە ئاستی کۆمەلگەکەیدا، ناوبانگێکی گەورەی هەبووە، هاوڕێی زۆر بووە، زۆرینەی کاتەکان، هاودەمییان کردووە و لەگەڵیدا گەشتیانکردووە و سەرنجیان لەسەر موزیکەکانی دەربڕیوە.


شوبێرت ئاشقی توانای موزیکیی مۆزارت بووە، هەمیشە ستایشی ئەم ئاوازدانەرەی کردووە، هاوکات، هەریەک لە موزیکەکانی براهمس و ریچارد شتراوس، کاریگەرییان لەسەر دروستکردووە و سەرهەڵدانی قۆناغی ڕۆمانتیکی موزیک، شوبێرتی بەرەو موزیکی دڵتەنگ بردووە.

بەگوێرەی لێکدانەوەی ڕەخنەگرانی موزیک و گوێگران:

سیمفۆنیای ژمارە نۆ، مەزنترین سیمفۆنیا و کاری موزیکیی شوبێرتە.

ساڵی 1824، بە گوتەی خۆی، ئامادەکاریی کردووە بۆ نووسینەوەی مەزنترین سیمفۆنیا.


لە ئاستی دروستکردنی کاریگەریی لەسەر هەستە جیاوازەکانی مرۆڤ، شوبێرت خاوەنی هەگبەیەکی زەنگین و دەوڵەمەندە، کاری لەسەر ئەمانە کردووە:

  • نەرمی

  • دراما

  • سروشت

  • دڵتەنگی

  • ڕقی مرۆڤ

لە دواین ساتەکانی ژیانیدا و لەگەڵ دوچاربوونی بە نەخۆشی، بەردەوام بووە لە دانانی موزیک و 24 بەرهەمی لە دوایین ساتەکانی ژیانیدا داناوە.

ڕێکەوتی 19ی تشرینی دووەمی ساڵی 1828، لە تەمەنی 31 ساڵیدا و لە ترۆپکی گەنجێتیدا، شوبێرت کۆچی دوایی کردووە و لە تەنیشت گۆڕی ئاوازدانەران، بیتهۆڤن، یۆهان شتراوسی دووەم و یۆهانێس براهمس نێژراوە.

شوبێرت، لە تێکڕای ژیانی موزیکیی خۆیدا، زیاتر لە هەزار و 500 کاری موزیکیی ئەنجامداوە، زۆرترین کارەکانی بۆ گۆرانیی تاک هاوشانی پیانۆ نووسیوە، کە بەنزیکەی 630 بەرهەمن.

حەسەن فەلاح

Thu Nov 19 2026

Loading related news...