
پووختەی هەواڵ:
ماوەی پێنج ساڵە ئارنۆڵد شڤارزینێگە لە هاوژینەکەی جیابووەتەوە
لە نوێترین لێدوانیدا خۆشەویستیی خۆی بۆ دووپات دەکاتەوە
جەخت لە گرنگیی منداڵەکانی دەکاتەوە لەم پەیوەندییەدا
ئارنۆڵد دەڵێت:
هەموو پشووەکان لە کاتی کریسمسدا، سەردانی ماریا شرەیڤەر (هاوژینی پێشووی) دەکەم.. پەیوەندییەکی هاوڕێیانەی زۆر باشمان هەیە و بەیەکەوە ئاهەنگ دەگێڕین، هەموو ئەمەش لەپێناو منداڵەکانماندا ئەنجام دەدەین.
ئارنۆڵد و هاوژینەکەی:
ماوەی 25 ساڵ بەیەکەوە بوون
2011 بڕیاری جیابوونەوەیان داوە
2021 بە فەرمی جیابوونەتەوە
خاوەنی چوار منداڵ و سێ نەوەن

لەبارەی پڕۆژەکانی داهاتووی ئارنۆڵد:
کۆتایی ساڵ بە فیلمی The Man with the Bag دەگەڕێتەوە
سەرقاڵی پەرەپێدانی فیلمی King Conanـە
سەرقاڵی نووسینەوەی سکرینپلەی بەشی دووەمی کۆماندۆیە
دەیەوێت لە بەشێکی نوێی Predator بەشدار بێت
تەمەنی 79 ساڵە و لە پلانیدا نییە خانەنشین ببێت
پووختەیەک لەبارەی پیشە هونەرییەکەی:
لە 90 فیلمدا وەکو ئەکتەر بەشدار بووە
بەرهەمهێنانی بۆ 14 فیلم کردووە
سکرینپلەی بۆ چوار فیلم نووسیوە
دەرهێنانی بۆ دوو فیلم کردووە
خاوەنی خەڵاتێکی پرایمتایم ئێمییە
32 خەڵاتی هونەری بردووەتەوە
