پێش بڵاوبوونەوەی GTA VI ئەم ڕاستییانە بزانە

پووختەی هەواڵ:

  • ڕێکەوتی 19ی تشرینی دووەم لە جیهان بڵاودەبێتەوە

  • نیوزلەندا یەکەم وڵاتە ئەم یارییەی تیادا بڵاودەبێتەوە

  • زۆربەی یوتیوبەرە کوردەکان بە هەژماری نیوزلەندی یارییەکە لە سەرەتادا تاقیدەکەنەوە

  • پێشبینی دەکرێت قەیرانێکی سنوورداری بەرهەمهێنان لە ئەمریکا دروستبکات


چاوەکان هەموو لەسەر ئەم یارییە ئەلیکترۆنییەن، کە زیاتر لە 13 ساڵە بەشی نوێی لێ بڵاونەکراوەتەوە.

ئەوەی کە گرنگە لەبارەی ئەم یارییە بیزانیت:

  • چیرۆکی تاوانکارییە

  • بۆ سەروو کەسانی 18 ساڵ و لە هەندێک وڵات 21 ساڵ گونجاوە

  • بە دوو نرخی 79.99 دۆلار و 99.99 دۆلار بەردەستە

  • بەنزیکەی 15 ملیۆن کەس بە کڕینی پێشوەختە بوون بە خاوەنی یارییەکە

  • لوسیا کامینۆس و جەیسن دوڤال دوو کارەکتەری سەرەکیی یارییەکەن

  • بۆ یەکەمجارە لە زنجیرەی GTA دەتوانیت جڵەوی خانمێک بکەیت

  • تەنیا بە کڕینی پێشوەختە ملیارێک و 500 ملیۆن دۆلاری کۆکردووەتەوە

  • تێچووی بەرهەمهێنانەکەی بە ملیارێک دۆلار و زیاتر خەمڵێنراوە


بەشێک لە چاودێران پێشبینی دەکەن: لەماوەیەکی کورتدا بەربەستی کۆکردنەوەی پێنج ملیار دۆلار تێپەڕێنێت.

بەو هۆکارەی زیاتر لە ملیۆنێک و 500 هەزار کەس لە جیهاندا لەم ڕۆژەدا داوای مۆڵەتیان کردووە، قەیرانی کورتهێنانی بەرهەمهێنان دروستدەبێت و تەنیا لە ئەمریکا پێشبینی دەکرێت قەیرانەکە بە یەک ملیار دۆلار بخەمڵێنرێت.

حەسەن فەلاح

Wed Nov 18 2026

Loading related news...