وشەی ساڵی کامبریج ئاشکرا کرا؛ لە ترسی ژیریی دەستکرد وشەکە دەستنیشان کراوە

پووختەی هەواڵ:

  • بە فەرمی، فەرهەنگی ئینگلیزیی کامبریج، وشەی (مرۆڤ)ی وەکو وشەی ساڵی 2026 دەستنیشان کردووە

  • وشەکە بەرامبەر بەو ترسە هەڵبژێردراوە کە لە هەناوی ژیریی دەستکرددا دروستبووە

  • وشەکە دیوە مرۆییەکانی ژیان زەقدەکاتەوە


سەرپەرشتیارانی فەرهەنگەکە نووسیویانە:

ڕۆژ دوای ڕۆژ، نیگەرانییەکان لەبارەی ژیریی دەستکرد زیاتر دەبن، ئەمە لەکاتێکدایە تەکنەلۆجیاکە کاریگەریی زیاتر لەسەر ژیانی ڕۆژانەی مرۆڤەکان دروستدەکات.

چاودێران دەڵێن: پێویستە زیاتر بەدوای ئەو وشانەدا بچینەوە، کە دیوە مرۆییەکەی ژیان زەقدەکەنەوە و مرۆڤ لە ئامێرەکان جیادەکەنەوە.


ئەوەی وای کردووە وشەکە هەڵبژێردرێت:

  • ئەنجامدانی کارە ڕۆژانەییەکانی مرۆڤە لەلایەن ژیریی دەستکردەوە

  • پشتبەستنی زۆر و بەردەوام بەم تەکنەلۆجیایە

  • دەستپێکی هەڵمەتی پاراستنی شکۆ، ناسنامە و داهێنەریی مرۆڤ

حەسەن فەلاح

Wed Nov 18 2026

Loading related news...