پووختەی هەواڵ:
هونەرمەندی ناسراوی باشووری کوردستان، عەدنان کەریم، ئێستا بۆ بەشداریکردن لە فێستیڤاڵێکی نێودەوڵەتی فیلم لە قامیشلۆ بەشدارە
بۆ یەکەمجارە لە قامیشلۆیە و بڕیارە کۆنسێرت سازبکات
لەبارەی ناوەڕۆکی سەردانەکەی قسەی بۆ کەناڵ8 کردووە
عەدنان کەریم بە کەناڵ8ی وت:
زۆر خۆشحاڵم بۆ یەکەمجارە هاتووم بۆ قامیشلۆ
دڵخۆشم کە دەتوانم لێرە بۆ یەکەمجار کۆنسێرت سازبکەم
ئێستا چالاکییەکانی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتیی قامیشلۆ دەستیانپێکردووە، عەدنان کەریم، هاوتای ژمارەیەکی زۆر لە میوانە نێودەوڵەتیی و بیانییەکانە کە سەردانی ڕۆژئاوای کوردستانیان کردووە.
چاوی هەموو هونەرمەندان ماچدەکەم، سڵاو و ڕێز و خۆشەویستیم بۆ هەموو شاری قامیشلۆ.. هیوادارم هەمیشە هونەر و ئەدەب و ڕۆشنبیری لەم شارەدا گەشە بکات.
بڕیارە هاوتای ئامادەبوون لە چالاکییەکانی فێستیڤاڵەکەدا، عەدنان کەریم کۆنسێرتێکی شایستە بە هەودارانی خۆی لە ڕۆژئاوای کوردستان پێشکەش بکات و دەڵێت:
هاتنم بۆ ئێرە خەون بوو، لە ڕۆژهەڵات، باشوور و ڕۆژئاوا کۆنسێرتم کردووە، لە داهاتوودا دەمەوێت لە ئامەد کۆنسێرت بکەم و بەمەش بتوانم لە چوار بەشی کوردستان کۆنسێرت بکەم.
لەبارەی ئەو ئەلبوومە بزانە کە لەم ماوەیەدا عەدنان کەریم بڵاویکردەوە
ڕەوەند کەمال بۆچی ئەلبوومەکەی عەدنان کەریم بە خراپ وەسف دەکات؟
