فیلمەکەی هەوراز محەممەد خەڵاتێکی لە بەریتانیا بردەوە

پووختەی هەواڵ:

  • فیلم زەوی سەخت و ئاسمان دوور لە فێستیڤاڵی فیلمی کامبریج خەڵاتی بینەرانی بردەوە

  • ئەم فیلمە لە دەرهێنانی هەوراز محەممەدە

  • پێشووتر چەندین خەڵاتی دیکەی بردووەتەوە

  • فێستیڤاڵی فیلمی کامبریج لە فێستیڤاڵە سینەماییە دیارەکانی بەریتانیایە


لە بڵاوکراوەیەکی نوێدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووک، هەوراز محەممەد دەنووسێت:

پیرۆزە لە هەموو ستافە دڵسۆزەکانی فیلمەکە، هاوڕێ و هاوکارەکانمان.. دڵخۆشین بە سەرکەوتنێکی تر بۆ سینەمای کوردی.

فیلمی زەوی سەخت و ئاسمان دوور:

  • ساڵی 2025 بڵاوکراوەتەوە

  • لە خولی پێنجەمی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتیی سلێمانی ئەستێرەی فێستیڤاڵەکە بوو بە بردنەوەی پێنج خەڵات

  • لە دیارترین فیلمە سینەماییەکانی هەوراز محەممەدی دەرهێنەرە

  • باسی گرفتە کۆمەڵایەتی، سیاسی و جوگرافییەکانی کوردستان دەکات

فێستیڤاڵی فیلمی کامبریج:

  • لە فێستیڤاڵە سەربەخۆ و دیارەکانی بەریتانیایە

  • ئەمساڵ خولی 45ی بەڕێوەچوو

  • چەندین دەرهێنەر و فیلمسازی نێودەوڵەتیی تیایدا بەشدارن

  • فیلمەکەی هەوراز لە دیارترین براوەکانی ئەمساڵی فێستیڤاڵەکە بوو

زیاتر لەبارەی فیلمەکە بزانە:

نمایشکردنی فیلمی سینەمایی "زەوی سەخت و ئاسمان دوور" نزیکدەبێتەوە

لە خولی پێنجەمی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتیی سلێمانی چی ڕوویدا؟

حەسەن فەلاح

Thu Nov 19 2026

Loading related news...