
پووختەی بابەت:
لیستی بەربژێرانی باشترینەکانی ئەمساڵ بۆ یارییە ئەلیکترۆنییەکان بڵاوکرایەوە
یاریی ئەلیکترۆنیی GTA VI گەورەترین بەربژێری خەڵاتەکەیە
پێشبینی دەکرێت GTA VI زۆرترین خەڵات بباتەوە
30 خەڵات دابەش دەکرێن
بۆنەی جیهانیی The Game Awards، لە دیارترین بۆنەکانی جیهانە و تایبەتە بە دەستنیشانکردنی باشترینەکانی جیهانی یارییە ئەلیکترۆنییەکان.
.webp)
خەڵاتی باشترین یاریی ساڵ، گەورەترین خەڵاتی ئەم بۆنەیەیە، شەش یاری بەربژێرن بۆ بردنەوەی:
GTA VI
007 First Light
The Legend of Zelda: Ocarina of Time
Control Resonant
Phantom Blade Zero
Resident Evil Requiem
ئەمساڵ GTA VI بەربژێرێکی سەرسوڕهێنەر بوو، پێش ئەوەی بڵاوببێتەوە، ڕاستەوخۆ لەناو لیستەکەدا دانراوە و هەمووان پێشبینی دەکەن زۆرترین خەڵات بباتەوە.
.webp)
باشترین یارییەکان بەگوێرەی بەربژێربوونیان:
GTA VI بە هەشت بەربژێربوون
Control Resonant بە شەش بەربژێربوون
Phantom Blade Zero بە چوار بەربژێر بوون
Resident Evil Requiem بە چوار بەربژێر بوون
007 First Light بە سێ بەربژێر بوون
The Legend of Zelda: Ocarina of Time بە سێ بەربژێر بوون
هەر لەمیانی بڵاوکردنەوەی ناوی بەرژێرەکاندا، ئاشکرا بوو، کە خانمە ڕۆڵگێڕ مانی ئێڵ پیرێز، ڕۆڵی کارەکتەری لوسیا کامینۆی گێڕاوە لە GTA VI، پێشووتریش هەمووان لە گوماندا بوون لەبارەی ئەم ڕۆڵە.
دیارترین ئەو خەڵاتانەی دابەش دەکرێن:
باشترین یاریی ساڵ
باشترین دەرهێنانی یاری
باشترین چیرۆک
باشترین موزیک
باشترین دیزاینی دەنگ
باشترین نواندن
باشترین یاریی سەربەخۆ
باشترین یاریی مۆبایل
باشترین یاریی ئۆنڵاین
ڕێکەوتی 10ی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ ڕێوڕەسمی ئاشکراکردنی براوەکان بەڕێوەدەچێت؛ براوەکان بە دەنگی گەیمەرانی جیهان و دەستەیەکی تایبەت لە داوەران دەستنیشان دەکرێن.
