حەلبوسی و ئەو لیژنەیەی چوونە جورفولسەخر کۆبوونەوە

پووختەى هەواڵ

  • ئاڵۆزییەکان لەبارەى دۆسییەى جورفولسەخر توندتر بوونەتەوە.

  • لیژنەکە ڕاپۆرتی تایبەتى بە دۆسیەی بەقاچاغبردنی نەوتى لە جورفولسەخر خستووەتەڕوو.

  • عەلى زەیدى ڕۆژى هەینى وەک دوا وادە بۆ ڕادەستکردنى جورفولسەخر دیاریکردووە.


بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ پرسی بەقاچاخبردنی نەوت، شەوی ڕابردوو هەیبەت حەلبوسى سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران، بەئامادەبوونى وەزیرانی ناوخۆ و بەرگریی عێراق لەگەڵ ئەو لیژنەیە كۆبووەوە کە چوونەتە جورفولسەخر و ڕاپۆرتى تایبەت بە سەردانییەکە خرایەڕوو.


ڕاگەیێنراوی کۆبوونەوەکە:

  • وەزیرانى ناوخۆ و بەرگرى باسیان لە ڕاپۆرتی تایبەت بە دۆسییەی بەقاچاغبردنی نەوت کردووە.

  • بەدواداچوون بۆ ئەو ڕێکارانە کراوە کە لەم بارەیەوە گیراونەتەبەر.

  • تیشک خراوەتەسەر هەوڵەکان بۆ پاراستنی سامانی نەوت و بەرەنگاربوونەوەی بەقاچاخبردنی نەوت و سنووردارکردنی ئەو بەهەدەردانەى کە هەیە.

ئەمە سێیەمین کۆبوونەوەی لیژنەکە بووە، کە بەگوێرەی فەرمانی پەرلەمانیی ژمارە 198 پێکهێنراوە و چوونەتە جورفولسەخر.

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

دوو سەرچاوە لە حیزبوڵای عێراقی بۆ کەناڵ8: جورفولنەسڕ چۆڵ ناکەین

سەرکردەکانى چوارچێوەى هەماهەنگى لە هەوڵى نێوەندگیرین لەنێوان زەیدى و حیزبوڵا

Loading related news...