
حکومەتى عێراق بڕیاریداوە هێزە چەکدارەکان بچنە ناو جورفولسەخرەوە.
چەندین ساڵە جورفولسەخر وەک ناوچەیەکى نهێنى ماوەتەوە و دەستى حکومەتى پێنەگەیشتووە.
ئاژانسى ڕۆیتەرز چەندین زانیاریى لەبارەى دزین و بە قاچاغبردنى نەوت لە جورفولسەخر ئاشکرا کرد.
بەرپرسانی عێراق دەڵێن، حیزبوڵا کە بەهێزترین گرووپى چەکدارە، سەدان ملیۆن دۆلار لە قاچاخچێتی نەوتی دزراو دەستدەکەوێت، ئەمەش وایکردووە سەرۆکوەزیران هێزی ئەمنی کۆبکاتەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەگەر ناوچەکە چۆڵ نەکات.
عەلى زەیدى بەھێزترین ھەڵمەتی خۆی تاوەکو ئێستا، دژی کەتیبەکان حزبوڵا دەستپێکردووە.
بۆ سەرکوتکردنی تۆڕی قاچاخچێتی نەوت کە چەندین ساڵە گرووپەکە بەڕێوەی دەبات.
50 کیلۆمەتر لە باشووری بەغدادەوە دوورە.
ئۆپراسیۆنى قاچاخچییەتى بە دەست تێکەڵکردنى کەسانى ناو دەسەڵاتى ئەمنی و نەوت کراوە.
بەو هۆیەوە لە ساڵی 2021ـەوە سەدان ملیۆن دۆلار زیان بە حکومەت گەیشتووە.
لێکۆڵەران بەڵگەیان دۆزیوەتەوە کە قاچاخچییەکان بۆرییەکی نەوتی خاویان کون کردووە.
نەوتی خاویان ڕاکێشاوە و لە چاڵە کاتییەکانی ناو زەویدا هەڵیانگرتووە.
ئەو بۆرییەى بە جورفولسەخر تێدەپەڕێت 26 ئینج (نزیکەی 66 سانتیمەتر) لە ڕۆژێکدا لانیکەم 200 هەزار بەرمیل نەوتی خاوى لێوە دەڕوات.
لێکۆڵەران ئامێری پەمپکردنیان دۆزیوەتەوە کە لەناو چەند کۆگایەکدا شاردراونەتەوە کە بۆ خۆدزینەوە لە چاودێری ئاسمانی بەکارهێنراون.
تەنکەرەکان نەوتی خاویان بارکردووە.
لێکۆڵەران پاڵاوگەیەکی بچووک و شاراوەی نەوتیشیان لەو ناوچەیەدا دۆزیوەتەوە.
هێشتا زووە بۆ دیاریکردنی ڕێژەی زیانەکان بەبێ ئەوەی بزانن دزینەکە چەندە بەردەوامە.
بەڵام بەهای ئەو نەوتە خاوەی کە ڕەنگە لە ساڵی 2021ـەوە دزراوە، بە سەدان ملیۆن دۆلار خەمڵێنراوە.
تاوەکو ئێستا نۆ بەرپرسی باڵای ئەمنی و نەوت لە کارەکانیان دوورخراونەتەوە زەیدی فەرمانی دا سەرجەم تۆمەتباران ڕەوانەی دەسەڵاتی دادوەری بکرێن.
بەڕێوەبەرى پۆلیسی بابل، بەرپرسانی هەواڵگری و ئاسایشی پارێزگاکان و بەڕێوەبەری کۆمپانیای دەوڵەتی بۆری نەوتی لە کارەکانیان دوورخستەوە.
زەیدی فەرمانی بە فەرماندە باڵاکانی سەربازی و ئەمنی کردووە کە هێزی زیادە لە دەوروبەری جورفولسەخر جێگیر بکەن و خۆیان بۆ چوونە ناوەوە ئامادە بکەن.
حیزبوڵا کە لەلایەن ئەمریکاوە وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی دەستنیشانکراوە، یەکێکە لەو دەیان گرووپانەى لایەنگری ئێران کە لە عێراقیشدا پێگەیەکی نیمچە فەرمییان هەیە. ئەو گرووپە ڕەتیدەکاتەوە دەستی لە قاچاخچێتی هەبێت و هەڵمەتی حکومەت بە بەشێک لە هەوڵێک بۆ داماڵینی چەک ناودەبات.
حەیدەر عەبودى: ئەگەرى هەیە سوپاى عێراق بچێتە ناوچەکانى هەرێمى کوردستان
کەناڵ8 زانیاریى لەبارەی سەردانی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە بەقاچاخبردنی نەوت بۆ ئاشکرا دەکات
