سەرکردەکانى چوارچێوەى هەماهەنگى لە هەوڵى نێوەندگیرین لەنێوان زەیدى و حیزبوڵا

سەرکردەکانى چوارچێوەى هەماهەنگى لە هەوڵى نێوەندگیرین لەنێوان زەیدى و حیزبوڵا

00:00/00:00

پووختەى هەواڵ

  • جورفولسەخر ناوچەیەکى نهێنییە و وەک قەڵایەکى سەربازى لێهاتووە.

  • ناوچەکە لە دەستى حیزبوڵاى عێراقیدایە و بەوە تۆمەتبار دەکرێت جگە لە بەکارهێنانى بۆ مەبەستى سەربازى، لێیەوە نەوتى بە قاچاغ بردووە.

  • عەلى زەیدى بڕیاریداوە بە هەر شێوەیەک بێت جورفولسەخر بخاتە ژێر دەستى هێزە فەرمییەکان.


حکومەتى عێراق تاوەکو ڕۆژى هەینى مۆڵەتى بە حیزبوڵا داوە بۆ چۆڵکردنى ناوچەى جورفولسەخر و چەند سەرکردەیەکی چوارچێوەی هەماهەنگی کەوتوونە نێوانیانەوە تاوەکو کێشەکە بە گفتوگۆ چارەسەر بێت و شەڕ و ئاڵۆزی لێنەکەوێتەوە.


حەیدەر بەرزنجى، شرۆڤەکارى سیاسى بۆ کەناڵ8:

  • عەلى زەیدى، سەرۆکوەزیرانى عێراق تاوەکو ڕۆژى هەینى مۆڵەتى بە حیزبوڵا داوە بۆ چۆڵکردنى ناوچەى جورفولسەخر.

  • عەلى زەیدى، ڕژدە لەسەر ئەوەى هێزەکانى حیزبوڵا لە جورفولسەخر بکشێنەوە و هێزە ئەمنییەکانى عێراق بچنە ناوچەکە.

  • سەرکردەکانى چوارچێوەى هەماهەنگى لە نێوەندگیریدان و نایانەوێت کێشەکان بە پێکدادان کۆتایى بێت و لەگەڵ ئەوەن کێشەى جورفولسەخر بە ئاشتى و دیالۆگ کۆتایى بێت.

بڕیارەکەى عەلى زەیدى، سەرۆکوەزیران بۆ چۆڵکردنى ئەو ناوچەیە دواى ئەو ڕاپۆرتە هات کە دەزگاى هەواڵگریى عێراق لەبارەى بەقاچاخبردنى نەوت لەو ناوچەیە بڵاوى کردەوە و دواتر ئەو لیژنەیەش کە لەسەر ڕاسپرادەى زەیدى سەردانى جورفولسەخریان کرد زانیارییەکانى ناو ڕاپۆرتەکەى پشتڕاست کردەوە.

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

لە جورفولسەخر چۆن نەوت دزراوە زانیاریى نوێ ئاشکرا بوو؟

حەیدەر عەبودى: ئەگەرى هەیە سوپاى عێراق بچێتە ناوچەکانى هەرێمى کوردستان

شۆڕش محەمەد

Tue Nov 17 2026

Loading related news...