
لە ڕاگەیێنراوى فەرمیى کۆبوونەوەکەدا ئاماژە بە دۆسییەى جورفولسەخر نەکراوە.
بەشێک لە میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە کە لە کۆبوونەوەکەدا بەچڕى دۆسییەى جورفولسەخر تاوتوێ کراوە و بەو هۆیەوە گرژى تێکەوتووە.
چوارچێوەى هەماهەنگى دەڵێت پێشهاتەکانى ناوچەکە و پرسى ئابووری تاوتوێ کراوە.
چوارچێوەى هەماهەنگى بە ئامادەبوونى عەلى زەیدى و سەرکردەکانى لە نووسینگەى هومام حەمودی، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی عێراق کۆبووەوە.
ئامادەبووان باسیان لە پێشهاتە سیاسی، ئابووری و ئەمنییە گشتییەکانی عێراق و ناوچەکە و هەروەها پێشهاتە نێودەوڵەتییەکان و کاردانەوەکانیان کرد.
باس لە بودجەی گشتی، ڕێگاکانی بەرزکردنەوەی سەقامگیریی ئابووری و جێبەجێکردنی پێداویستییەکانی قۆناغی ئێستا کرا.
باس لە میکانیزمەکانی باشترکردنی کاری لیژنە ناوخۆییەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کرا بۆ دڵنیابوون لە زیادکردنی کارایی و هەماهەنگی هاوبەش.
لە ڕاگەیێنراوەکەدا باسلەوەکراوە، دوابەدوای کۆتایی هاتنی کۆبوونەوەی فەرمی، چوارچێوەی هەماهەنگی میوانداری شاندێکی پارێزگاری سلێمانی کرد کە پێکهاتبوون لە نزار ئامیدی، سەرۆککۆمار بافڵ جەلال تاڵەبانی، شاسوار عەبدولواحید.
بیروڕایان لەبارەی پرسە نیشتمانییە هەنووکەییەکان ئاڵوگۆڕ کرد.
جەختیان لە گرنگی پاراستنی دیالۆگ و لێکتێگەیشتن کردەوە بۆ بەهێزکردنی سەقامگیری سیاسی و خزمەتکردنی بەرژەوەندییەکانی هەموو گەلی عێراق.
بافڵ جەلال تاڵەبانی و شاسوار عەبدولواحید لەگەڵ سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوە
