عەباس عێراقچى: ئامادەین بۆ دەستپیێکردنەوەى دانوستاندنەکان لەگەڵ ئەمریکا

عەباس عێراقچى دانوستانکارێکى سەرەکیى ئێرانە
عەباس عێراقچى دانوستانکارێکى سەرەکیى ئێرانە

پووختەى هەواڵەکە

  • عێراقچى: گفتوگۆکان لە ڕێگەى نێوەندگیرەکانەوە بەردەوامن.

  • عێراقچى: تاران ئامادەیە بەشداریى دانوستاندنەکان بکات.


عەباس عێراقچى، وەزیرى دەرەوەى ئێران ئاماژەى بەوە کرد، مەرجەکانى ئێران بۆ سەرلەنوێ کردنەوەى گەرووى هورمز زۆر ڕوونە، بە ڕەزامەندیدان لەسەر ئەو مەرجانە گەرووى هورمز دەکرێتەوە و دانوستاندنەکان دەستپێدەکەنەوە و ئەگەرنا دۆخەکە وەکو خۆى دەمێنێتەوە.


بۆچوونى ئێران و هۆشداریدان بە ئەمریکا

  • تاران ئامادەیە بەشداریى دانوستاندنەکان بکات.

  • ئەگەر واشنتن دیپلۆماسییەتێکى ڕاستەقینەى هەڵبژارد.

  • ئەگەر واشنتن بیەوێت فیڵ بکات یاخود ئۆپراسیۆنى سەربازیى ئەنجام بدات ڕووبەڕووى وەڵامێکى زۆر توند دەبێتەوە.

لێدوانەکەى عەباس عێراقچى، وەزیرى دەرەوەى ئێران لە کاتێکدایە مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆمارى ئێران ڕایگەیاند، ڕێبەرى باڵاى ئێران، بۆ چارەسەرکردنى کێشەکان لەگەڵ ئەمریکا دەسەڵاتى ئەنجامدانى دیالۆگى داوەتە حکومەت.

مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆمارى ئێران ڕایگەیاند، جەنگ لە بەرژەوەندیى هیچ لایەنێک نییە و دوژمنیش ناتوانێت ناچارى خۆ بەدەستەوەدانیان بکات.

لێدوانە نوێکانى بەرپرسانى ئێران لە بارەى چارەسەرکردنى کێشەکان لە ڕێگەى گفتوگۆوە هاوکاتە لەگەڵ ئەو هەوڵە نێوەندگیرییەى کە لە ئارادایە بۆ ئەنجامدانى ڕێککەوتنێکى ئاشتى لە نێوان ئەمریکا و ئێران.

هەر ئەمڕۆش ئیسماعیل بەقائی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بنەماکانى دانوستاندن و گفتوگۆکانى ئەمریکا و ئێرانى لە ڕێگەى نێوەندگیرەکان ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند، بنەمای دانوستان و گفتوگۆکان لە نێوان ئێران و ئەمریکا لە رێگەی نێوەندگیرەکانەوە لەسەر ئەو پێشنیازە حەوت خاڵییەی ئێرانە کە داویەتییە ئەمریکییەکان، ئێستاش ڕەنگە توانایی جێبەجێکردنی ئەو مەرجانە هەبێت، کە ڕامانگەیاندووە کە داواکارییەکانی ئێران ئەگەر جێبەجێ بکرێت هەم ئاسایش و ئارامی بۆ گەرووی هوورمز دەگەڕێتەوە، هەمیشە دانوستانەکان دەستپێدەکەنەوە هەمووی ئەوانە پەیوەستە بە لایەنی ئەمریکی کە چۆن لە بارەی داهاتووی ئەو پرسانەوە هەنگاو دەنێت و بە داواکارییەکانی تاران ڕازی دەبێت.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ:

مەسعود پزیشکیان: ڕێبەرى باڵا دەسەڵاتى دیالۆگى لەگەڵ ئەمریکا پێداوین

شۆڕش محەمەد

Mon Nov 02 2026

Loading related news...