لە هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا سێ کەس کوژران و سێ پردیش زیانیان پێگەیشت.
هێرشەکەى ڕووسیا دوای هێرشێکى ئۆکرانیا بوو، پوتن، بەڵێنی وەڵامدانەوەیەکی توندی دا.
بە گوتەی بەرپرسانی ناوخۆیی، لە ئەنجامی هێرشەکاندا لانیکەم سێ کەس لە کیێڤ گیانیان لەدەستداوە و 15 کەسی دیکەش برینداربوون، کارەبا لە چەند بەشێکی پایتەختى ڕووسیا بڕاوە و زیانیش بەر چەند پردێکی سەرەکی گواستنەوە گەیشتووە.
ئەم هێرشانە دوای کۆبوونەوەکەی پوتن لەگەڵ شی جینپینگ، سەرۆکی چین و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە چین هاتن.
تێیدا سەرۆکی ڕووسیا ئاماژەی بە بەرپرسیارێتی هاوبەشی هەرسێ سەرکردەکە کرد بۆ ئاسایشی جیهان.
ڕاگەیێندراوێکی هاوبەشیان لە ژێر ناوی بەرەو ئاشتی بڵاوکردەوە.
بێ ئەوەی ئاماژە بەو جەنگە بکرێت کە نزیکەی پێنج ساڵە لە ئۆکرانیا بەردەوامە.
بە درێژایی شەوى ڕابردوو دەنگی تەقینەوە بیستراوە.
لە یەک کاتدا نزیکەی 36 مووشەک لە ئاسمانی ئۆکرانیادا بینراون.
سێ پردی سەر ڕووباری دنیپرۆ کراونەتە ئامانج.
مەترسی پەککەوتنی زیاتری ژیانی ڕۆژانەی لە شارەکەدا دروست کردووە.
هێرشە بەرفراوانەکەی ڕووسیا دوای ئەوە هات، ڕۆژی پێنجشەممە و بۆ سێیەم جار لەماوەی چوار ڕۆژدا، ئۆکرانیا هێرشی کردە سەر پردی کریمیا کە نیمچەدوورگەی کریمیا بە ڕووسیاوە دەبەستێتەوە و بەهۆیەوە بەشێکی ڕێگاکە داخرا.
لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا و لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزێک کە پێشبینی دەکرێت سەختترین زستانی جەنگەکە بێت، ڕووسیا هێرشەکانی بۆ سەر کیێڤ چڕتر کردووەتەوە.
هاوکات بوون لەگەڵ بەڕێوەچوونی لووتکەکەی چین و کۆبوونەوەی ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا لەگەڵ هاوپەیمانە ئەوروپییەکانی لە بەرلین، کە زیانیان بە کڵێسایەکی مێژوویی گەیاند و باڵیۆزخانەکانی نەمسا، بەرازیل و هۆڵەندا زیانێکی سووکیان بەرکەوت.
بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی، سوپای ڕووسیا ئەنجامدانی هێرشێکی بەرفراوانی بە مووشەک و درۆن بۆ سەر ئۆکرانیا پشتڕاست کردەوە و ڕایگەیاند، ناوەندە پیشەسازییە سەربازییەکان و ژێرخانی گواستنەوەیان لە چەند ناوچەیەک کردووەتە ئامانج.
پێشنیازە نهێنییەکەی ئەمریکا بۆ کیێڤ؛ دۆنباس بدەنە ڕووسیا و ببنە ئەندامی ناتۆ