ترەمپ: ڕێککەوتنێکی ڕاستەقینەمان لەگەڵ ئێران دەوێت نەک ساختە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە کاتی پێشکەشکردنی گوتاری وڵاتەکەی لە کۆبوونەوەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، فۆتۆ: AFP
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە کاتی پێشکەشکردنی گوتاری وڵاتەکەی لە کۆبوونەوەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، فۆتۆ: AFP

پووختەی هەواڵەکە

  • دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ڕایگەیاند کە ئێران دەیەوێت ڕێککەوتنێک بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ ئەنجام بدات.

  • ترەمپ جەختی کردەوە کە واشنتن ڕێککەوتنێکی ڕاستەقینەی دەوێت نەک ساختە.


ترەمپ لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “دەسەڵاتدارانی ئێران دەیانەوێت ڕێککەوتن بکەن، بەڵام نایانەوێت ڕێککەوتنێک بکەن کە لای من پەسەند بێت".


شەڕی ئێران و گوتەکانی ترەمپ

  • سەرۆکی ئەمریکا نرخی سووتەمەنی بە چۆنیەتی یەکلاکردنەوەی کێشەکان لەگەڵ ئێران بەستەوە و گوتی، نرخی نەوت دابەزینێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و بەردەوامیش دەبێت لە دابەزین.

  • ڕۆژی پێنجشەممەش ترەمپ ڕایگەیاند کە هێشتا هیچ بڕیارێکی سەبارەت بە ئێران نەداوە و جەختی کردەوە کە "پەلەی نییە" بۆ یەکلاکردنەوەی هەڵوێستەکەی، ئەمەش لە کاتێکدایە کە ڕاپۆرتەکان باس لە بوونی فشاری ئیسرائیل دەکەن بۆ دەستپێکردنەوەی کردەی سەربازی دژی تاران.

  • ترەمپ لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی ١٢ی ئیسرائیلی لە ناو فڕۆکەکەیەوە لە کاتی گەڕانەوەی لە چین، گوتی "پەلەم نییە بۆ دەرکردنی هیچ بڕیارێک سەبارەت بە ئێران. دەبینین دوای سەری ساڵی نوێ چی ڕوودەدات".

بەپێی هەمان کەناڵ، بنیامین نەتانیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بەردەوامە لە فشارخستنە سەر ترەمپ بۆ ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنێکی سەربازیی نوێ لە داهاتوویەکی نزیکدا.

کەناڵەکە لە زاری دوو سەرچاوەی ئاگادارەوە گواستوویەتییەوە کە سەرۆکی ئەمریکا پێداچوونەوەی بە ئەگەری وەشاندنی گورزی سەربازیدا کردووەتەوە، دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو ئەو ئەگەرەی بە "زۆر دوور" وەسف کردبوو.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

نەتانیاهوو فشار لە ترەمپ دەکات بۆ هێرشێکی خێرا و چڕ بۆ سەر ئێران

کەناڵ8

Fri Nov 20 2026

Loading related news...