قالیباف بۆ ئەمریکا و ئیسرائیل: هەر بەنداوێکمان بەرامبەر بەندەر یان وێستگەیەکی کارەبایە

پووختەى هەواڵ

  • سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکی تیمی دانوستانەکانی ئێران هۆشداری بە ئامانجگرتنی ژێرخانی وڵاتەکەى دەدات.

  • قالیباف بە ئەمریکا و ئیسرائیل دەڵێت بەگوێرەی لۆجیکی خۆتان وەڵامتان دەدەینەوە

  • لە جەنگەکەدا ئەمریکا و ئیسرائیل چەند جارێک ژێرخانى ئێرانیان کردە ئامانج.


محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی، بە ئامانجگرتنی هەر بەنداوێکی ئێران بەرامبەر بەندەر و وێستگەکانی کارەبای نزیک لە بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل دەبێت.


محەممەد باقر قالیباف:

  • ئەگەر خۆتان ئامادە دەکەن بۆ هەر هێرشێک بۆ ژێرخانى ئێران، وەک شارەزاکانتان پێتان دەڵێن، بۆ سەر ئەو ژێرخانانەى بۆ بەکارهێنانى دووانین.

  • ئێمەش دەزانین هەر بەنداوێک لە ئیسرائیلدایە کارى دووانى دەکات.

  • یاساى نوێی وڵاتەکەم ئەوەیە هەر شوێنێک و ژێرخانێک بەئامانج بگیرێت، لەبەرامبەردا ئێمە شوێن و بەرژەوەندییەکانى ئەمریکا و ئیسرائیل لە ناوچەکە بە ئامانج دەگرین.

  • ئێمەش لە ئەگەری هەر هێرشێک بۆ سەر دامەزراوە و ژێرخانی ئابووریی وڵاتەکەمان هەمان لۆجیکی ئێوە بۆ وەڵامدانەوە بەکاردەهێنین.

  • - میدیاى ئێران: پێدەچێت مەبەست لە دوو بەکارهێنان ئەو دامەزراوانەبن کە بۆ سەربازى و مەدەنى بەکاردەهێنرێن.

ئەم پەیامەی قالیباف لەکاتێکدایە بەگوێرەی هەواڵى میدیا ئەمریکییەکان، واشنتن خۆی بۆ هێرشێکی چڕ و کورت بۆ سەر تاران ئامادە دەکات، هاوکات ڕۆژنامەى نیویۆرک تایمز بڵاویکردەوە پێدەچێت ئامانجى ئێران لە دروستکردنى بەنداوەکان، هەر بۆ مەبەستى ئاو و ئاودێرى نەبن، بەڵکو بۆ دابینکردنى وزە بن بۆ دامەزراوە مووشەکییەکان.

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

چاودێران سەریان سوڕماوە؛ جەنگ نهێنی پشت بەنداوەکانی ئێران ئاشکرا دەکات

سامیا حەسەن

Tue Nov 17 2026

Loading related news...