قەیووم بۆ کەناڵی سۆزجو سەر بە پارتی نوێ دانرا

قەیووم بۆ کەناڵی سۆزجو سەر بە پارتی نوێ دانرا

00:00/00:00

پووختەى هەواڵ

  • کەناڵی سۆزجو بە پرۆگرامە ڕەخنەئامێزەکانی دەناسرا.

  • پێشتر ئۆپراسیۆن دژى کەناڵەکانی تەلە یەک و هاڵک تیڤی کراوە.

  • بەرپرسانى پارتى نوێ کاردانەوەى توندیان لەبەرامبەر ئۆپراسیۆنەکە پیشانداوە.


بەرەبەیانیی ئەمڕۆ هێزە ئەمنییەکانی تورکیا هەڵیانکوتایە سەر گرووپی میدیایی سۆزجو سەر بە پارتی نوێ و ژمارەیەک لە بەرپرسانی کەناڵەکەیان دەستگیرکرد و قەیوومیش بۆ دامەزراوەکە دانرا.


چى ڕوویدا؟

  • کاتژمێر 04:20 هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتایە سەر گرووپی میدیایی سۆزجو کە سەربە پارتی نوێ، گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی تورکیایە.

  • بە پرۆگرامە ڕەخنەئامێزەکانی لە دەسەڵاتی تورکیا دەناسرێت.

  • دەستیان بە گەڕان و پشکنین لەنێو باڵەخانەی دامەزراوەکەدا کردووە و ژمارەیەک لە بەرپرسانی میدیاکەیان قۆڵبەست کردووە.

ئیسماعیل سایماز، ڕۆژنامەوان لە کەناڵی سۆزجو:

  • حکومەتی تورکیا یەک قەیوومی بۆ هەریەک لە کەناڵەکە و ماڵپەڕەکەی داناوە.

  • فۆندا تونجەر سەدالی، سەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی دامەزراوەکە و ژمارەیەک کەسی دیکەش کە بەرپرسیارێتییان هەیە، دەستگیرکراون.

ئەرسان بارکین، پارێزەری گرووپی میدیایی سۆزجو:

ئۆپراسیۆنەکە لەسەر بنەمای دۆسییەیەکە کە پێشتر دادگای باڵا بڕیاری بێتاوانبوونی لەبارەوە دەرکردووە.

هاوکات میدیای فەرمیی تورکیا بڵاویکردەوە، لێکۆڵینەوە بە تۆمەتی ئەندامێتیی لە بزووتنەوەی خزمەت کە تورکیا بەڕێکخراوێکی تیرۆریستیی ناساندوویەتی، لە خاوەنی گرووپی میدیایی سۆزجو دەستیپێکردووە و فەرمانی دەستگیرکردن بۆ چوار بەرپرسی دامەزراوەکە دەرکراوە.

ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی گشتیی پارتی نوێ، لە تۆڕی ئێکس:

  • لە پاش هاڵک تیڤی ئێستا پۆلیس هەڵیکوتاوەتە سەر کەناڵی سۆزجو.

  • چیتر دەسەڵات ناتوانێت بچووکترین ڕەخنە قبوڵبکات و نایەوێت بچووکترین ڕاستی ببیسترێت.

  • دەسەڵات تەنگەتاو بووە و هەرکەس لەخۆی نەبێت هەوڵی خنکاندنی دەدات.

  • نە بێدەنگ دەبین، نە دەترسین و نە خۆمان ڕادەستی "پاشماوەی دەسەڵاتی دیکتاتۆر دەکەین".

هاوکات لای خۆیەوە، موساڤات دەرڤیشئۆغڵو، سەرۆکی گشتیی ئیی پارتی هێرشەکە بە دەستدرێژییەکی ئاشکرایە بۆ سەر دیموکراسی، دادپەروەری و مافی دەستخستنی زانیاری ناودەبات و دەڵێت: "تورکیا قسە دەکات و دەنگی ڕاستی کپ ناکرێت".

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

نۆ سەرۆک و بەرپرسی پارتەکانی باکووری کوردستان دەستگیرکران

محەمەد عەلی

Tue Nov 17 2026

Loading related news...