ئەمڕۆ نرخی زێڕو زیو دابەزینی تۆمارکرد

ئەمڕۆ نرخی زێڕو زیو دابەزینی تۆمارکرد

00:00/00:00

پووختەى هەواڵەکە

  • یەک ئۆنسە زێڕ بە 3,990 دۆلارە.

  • یەک ئۆنسە زیو بە 50.73 دۆلارە.

  • یەک کیلۆ زیوى پاڵم لە هەرێمى کوردستان بە 1,695 دۆلارە.


نرخى زێڕ لە مامەڵەکانی ئەمڕۆ هەینی دابەزینی بەخۆیەوە بینی، ئەم دابەزینە بۆ دووەم مانگى لەسەر یەک بووەتە هۆى ئەوەى بازاڕى کانزا زەردەکە ناجێگیر بێت، هاوکات یەک کیلۆ زیو لە هەرێمى کوردستان هاتە خوار هەزارو 700 دۆلار.


نرخی زێڕ لە مامەڵە بۆ هەر ئۆنسەیەک:

  • سێ هەزار و 992 دۆلارە.

  • بە ڕێژەى 0.67% دابەزینى تۆمار کردووە.

  • یەک کیلۆ زێڕ لە بۆڕسەى جیهانى بۆ 128 هەزار و 329 دۆلار دابەزی.

  • نرخی زیو بۆ هەر ئۆنسەیەک 50 دۆلارو 73 سەنتە.

  • بە ڕێژەى لە 3% دابەزینى تۆمار کرد.

  • یەک کیلۆ زیو لە بۆڕسەى جیهانى بە هەزار و 630 دۆلارە.

  • لە هەرێمى کوردستان یەک کیلۆ زیوى پاڵم بە هەزار و 695 دۆلارە.

شارەزایانى بازاڕى کانزا زەردەکە پێشبینییەکان بۆ کۆتایی ئەمساڵ بۆ نزیکەی چوار هەزار و 495 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک کەمکردووەتەوە، لە کاتێکدا پیشتر پێشبینیان کردبوو یەک ئۆنسە زێڕ بگاتە چوار هەزار و 700 دۆلار.

تیم واتەر، گەورە شیکەرەوەی بازاڕ لە دامەزراوەی کەى سى ئێم ترەید، دابەزینی نرخی زێڕ پرسیاری جدی لەسەر ئاستی پاڵپشتی تەکنیکی لە دەوروبەری چوار هەزار دۆلار دروست دەکات، کە لە ڕابردوودا کڕین لە کاتی دابەزیندا ڕێگرییان لە توندبوونی دابەزینەکە کردبوو، بەڵام پێویستە چاوەڕوان بین بۆ ئەوەی بزانین ئایا کڕین لەسەر بنەمای بەهای ڕاستەقینە دەبنە هۆی ڕزگارکردنی زێڕ یاخود نا.

تێکڕای هەڵاوسان لە ئەمریکا لە ماوەی مانگی ئەیلوولی ڕابردوودا خێرا تربوو، ئەمەش بەهۆی زیادبوونی تێچووی بەنزین و کاڵاکانی دیکە لەسەر بەکاربەران، کە ئەمەش پاڵپشتی لە پێشبینییەکانی شارەزایانی ئابووری دەکات بۆ بەرزکردنەوەی ڕێژەی سوودی بانکی ئەمریکا لە مانگی کانوونی یەکەمی داهاتوودا.

Loading related news...