
باینانس: مامەڵەکردنمان بە سێ ملیار دۆلارەوە بلۆک کردووە.
بە هۆی ئەو هێرشەکەوە نرخی بیتکۆین و دراوە ئەلیکترۆنییەکانی دیکە دابەزی.
کاریگەرى لەسەر زیاتر لە شەش ملیار دۆلار درووستبووە.
پلاتفۆڕمەکە لە ڕاگەیێنراوێکدا لە تۆڕی ئێکس نووسیویەتی، لیکۆڵینەوە سەرەتاییەکان ئەوە دەردەخەن، ڕەنگە دزەکردنەکە لە ڕێگەی کۆمپیوتەری یەکێک لە ئەندازیارەکانیانەوە بووبێت، ئەمەش وایکردووە هێرشبەرەکان، بە شێوەیەک پڕۆسەى ڕاکێشانی دراوەکان ئەنجام بدەن بە بێ مۆڵەت.
کۆی گشتیی کاریگەریی ئەو هێرشە ئەلیکترۆنییە بە نزیکەی دەگاتە 6.3 ملیار دۆلار.
توانراوە تاوەکو ئێستا سێ ملیار دۆلار بلۆک بکرێت لەسەر تۆڕی بلۆکچەینج.
تاوەکو ئێستا هیچ بەڵگەیەک نییە ئاماژە بە دزەپێکردنی کلیلی تایبەت بە پاسۆردى پاراستن بکات.
باینانس: پارەی هاوبەشەکانیان پارێزراوە.
باینانس: هەر زیانێکیش بە هۆی ئەو ڕووداوەوە ڕووبدات، لە ڕێگەی سندوقی دڵنیایی بەشداربووان و سامانی تایبەتی کۆمپانیاکە قەرەبوو دەکرێنەوە.
باینانس لە پێناو ڕێگەگرتن لەهەر دەستتێوەردانێک، پڕۆسەی ڕاکێشان و پارەدانانی ڕاگرت.
لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانیش دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.
پلاتفۆڕمەکە: دوای تەواوبوونی لێکۆڵینەوەکان، ڕاپۆرتێکی وردی هونەری بڵاوبکاتەوە.
بە هۆی ئەو هێرشەوە، کە ڕووبەڕووى پلاتفۆڕمەکە بووەوە، نرخی دراوە دیجیتاڵییەکان دابەزینی بەرچاوى تۆمارکرد، پاش ماوەیەکى زۆر بەهاى بیتکۆین بۆ خوار 80 هەزار دۆلار دابەزى و ئێستا هەر بیتکۆینێک، بە 77 هەزار و 646 دۆلارە، ئەمەش نزمترین ئاستی ئەو دراوەیە لەماوەی شەش هەفتەی ڕابڕدوودا.
حکومەتی هەرێم فەرمانی داخستنی سەرجەم کۆمپانیاکانی (فۆڕێکس)ـى دەرکرد
