لە چارەکى سێیەمى ئەمساڵ ئێکسۆن مۆبیل 15.4 ملیار دۆلار قازانجى کردووە

پووختەى هەواڵەکە

  • قازانجی کۆمپانیای ئێکسۆن مۆبیل بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتەوە بۆ دوو هێندە زیادى کرد.

  • قازانجى کۆمپانیاکە گەیشتووەتە 15 ملیار و 400 ملیۆن دۆلار.


کۆمپانیای ئێکسۆن مۆبیل، قازانجی پاکى پاش دەرکردنى خەرجییەکانى لە چارەکی سێیەمی ساڵی دارایی بە بڕی 15 ملیار و 400 ملیۆن دۆلار ڕاگەیاند، کە ئەمەش بازدانێکی بەرچاوە بە ڕێژەی 104% بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو، هاوکات ئەمەش بەرزترین قازانجی چارەکێکى کۆمپانیاکەیە لە دوای ساڵی 2022ـەوە.


قازانجى پشکەکان

  • قازانجی هەر پشکێک گەیشتووەتە چوار دۆلار و 23 سەنت.

  • ئاستی قازانجەکەش بە هۆی بەرزبوونەوەی جیهانیی نرخی نەوت و سووتەمەنییەوە گەشەی کردووە.

  • بە هۆی هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان بۆ سەر پاڵاوگە سەرەکییەکانی نەوت لە ڕووسیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

قەبارەی بەرهەمهێنانی جیهانیی بەرهەمە پاڵێوراوەکانى کۆمپانیاى ئێکسۆن مۆبیل گەیشتە 5.8 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا، کە ئەمەش ژمارەیەکی پێوانەیی نوێیە لە ئەمریکای باکووردا.

کۆمپانیای ئێکسۆن مۆبیل لە ماوەی ئەم چارەکەدا بڕی 9.4 ملیار دۆلاری لە ڕێگەی دابەشکردنی قازانج و کڕینەوەی پشکەکانەوە بۆ وەبەرهێنەران گەڕاندووەتەوە.

کۆمپانیای ئێکسۆن مۆبیل گەورەترین کۆمپانیای فرەنەتەوەیی ئەمریکییە لە بواری نەوت و غازدا، کە بارەگای سەرەکی لە ویلایەتی تەکساسە ئەم کۆمپانیایە لە ساڵی 1999 لە ئەنجامی یەکگرتنی هەردوو کۆمپانیای گەورەی "ئێکسۆن" و "مۆبیل" دامەزرا، کە ڕەچەڵەکیان دەگەڕێتەوە بۆ کۆمپانیای "ستاندارد ئۆیل".

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ:

لە ئیکسۆن مۆبیلەوە بۆ شێڵ و هالیبرتۆن؛ گەورە کۆمپانیاکانی ئەمریکا دێنە ناو کەرتی وزەی عێراق

ترەمپ: بە 100 ملیار دۆلار کەرتی وزەی ڤەنزوێلا دەبووژێنینەوە؛ ئیکسۆن مۆبیل ڕەتیدەکاتەوە

کۆمپانیای ئیکسۆن مۆبیل دەگەڕێتەوە بۆ عێراق

Loading related news...