
بەرهەمهێنانی تلیاک لە 300 بۆ 500 تۆن لە ئەفغانستان زیادیکردووە.
سەربارى قەدەغەکردنى چاندنى ڕووەکەکە لە لایەن تاڵیبانەوە بەڵام نەبووەتە ڕێگر.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی نەتەوەیەکگرتووەکان چاندنی ڕووەکی "خەشخاش" کە تلیاکی لێ دروست دەکرێت لە 10 هەزار هێکتار لە ساڵی 2025 بۆ 43 هەزار هێکتار لە ئەمساڵدا زیادیکردووە.
هەرچەندە حکومەتی تاڵیبان لە ساڵی 2022 چاندنی ڕووەکەکەی قەدەغەکردووە.
بەڵام ئەمە نەبووە ڕێگر لە بەرهەمهێنانی ئەم رووەکە.
هەژاری و نەبوونی داهاتی پێویست لە هۆکارە سەرەکییەکانی زیادبوونی چاندنی ئەم جۆرە ڕووەکەن.
لە ساڵی 2023دا داهاتی چاندنی یەک هێکتار گەنم لە ئەفغانستان نزیکەی 770 دۆلار بووە.
بەڵام یەک هێکتار ڕووەکی "خەشخاش" داهاتەکەی گەیشتووەتە 10 هەزار دۆلار.
هەرچەندە ئێستا نرخی هەر کیلۆیەک تلیاک لە 570 دۆلار بۆ 500 دۆلار دابەزیووە، پێشتریش حکومەتی تاڵیبان ڕایگەیاندبوو، قەدەغەی چاندنی تۆوی ڕووەکی خەشاخش بە بێ پاڵپشتی جددی ئابووری بۆ جوتیاران ناتوانێت بەردەوام بێت.
رۆژنامەی تەلگراف: ئەفغانییەکان بە قۆچەقانی ئەفیون دەپەڕێننەوە بۆ ئێران
