
وەزارەتى کشتوکاڵى عێراق لەسەر هاوردەکردنى هێلکە دەنگۆیەک ڕەتدەکاتەوە.
هێلکەى وڵاتێک هاوردە ناکرێت ئەنفلۆنزاى باڵندەى تێدا بڵاوبووبێتەوە.
زانیارییەک گەیشتووە بە کەناڵ8، وەزارەتى کشتوکاڵى عێراق، لە بارەى بڵاوبوونەوەى دەنگۆیەک ڕاگەیێنراوێکى بڵاوکردوەتەوە و تیایدا ئاماژەى بەوەکردووە، هیچ مەترسییەکى تەندروستى لە هێلکەى سپى هاوردەکراودا هەبێت، یاخود ئەو وڵاتەى لێوەى هاوردە دەکرێت ئەنفلۆنزاى باڵندەى تێدا بێت.
قوسەى خەتاب: ئەو دەنگۆیانە دوورن لە ڕاستییەوە.
ئەو وڵاتانەى هێلکەى سپى هەناردەى عێراق دەکەن، هیچ حاڵەتێکى ئەنفلۆنزاى باڵندەیان تێدا تۆمارنەکراوە.
ڕێکخراوى تەندروستیی جیهانیش هیچ هۆشدارییەکى لەو بارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.
ئەو بڕەى هاتووەتە ناو وڵاتەوە پێناچێت لە 20 هەزار کارتۆن زیاتر بێت.
گوتەبێژى وەزارەتى کشتوکاڵ لەو باوەڕەدایە، بڵاوکردەوەى ئەو دەنگۆیانە لە چوارچێوەى هەوڵى هەندێک وەبەرهێنەرە بۆ دروستکردنى کاریگەریی لەسەر نرخەکان.
عێراق هاوردەکردنی هێلکەی خواردن قەدەغە دەکات؛ ئامانج پاڵپشتیی بەرهەمی ناوخۆیە
