
پووختەی بابەت:
حەوت ساڵە هەوادارانی جەیمس بۆند چاوەڕوانی ئاشکراکردنی ڕۆڵگێڕە نوێیەکەی 007 دەکەن
لەکۆتاییدا ڕۆبێرت پاتنسنی ئەکتەری ناسراوی بەریتانی وەکو ڕۆڵگێڕی جەیمس بۆندە نوێیەکە ئاشکرا کرا
توانای بەرزی پاتنسن وای کردووە بۆ ئەم ڕۆڵە دەستنیشان بکرێت
لەماوەی ڕابردوودا، بە شێوەیەکی فەرمی و لە چوارچێوەی ڤیدیۆیەکی 25 چرکەییدا، هەژمارە فەرمییەکانی جەیمس بۆند، هەڵبژاردنی ڕۆبێرت پاتنسنیان ئاشکرا کرد.
چاودێران دەڵێن: پاتنسن یەکێکە لە ئەکتەرە زۆر باش و کاریگەرەکان، جیاوازییەکەی لەگەڵ ڕۆڵگێڕەکانی پێشووی جەیمس بۆند ئەویە کە زۆر بەناوبانگە و زۆر بەتوانایە.
پاتنسن دەڵێت:
وەرگرتنی ڕۆڵی جەیمس بۆند، شەرەفمەندییە بۆ ژیانم.

بۆچی پاتنسن هەڵبژێردراوە؟
دێنیس ڤێڵینیووی دەرهێنەری بەشی داهاتووی جەیمس بۆند، هاوڕێیەتییەکی بەهێزی لەگەڵ پاتنسن هەیە
پێشووتر ڤێلێنیوو ئاماژەی بەوە دابوو کە پاتنسن دەتوانێت زۆر بەباشی ئەم ڕۆڵە بگێڕێت
ڕەچەڵەکە ڕەسەنەکەی بە بەریتانیا
بۆچوونی یەکێک لە ڕەخنەگرە جدییەکانی جەیمس بۆند، ئەیجەی چەدهێری:
پاتنسن کەسێکە کە دەتوانێت ڕۆحییەتی ڕاستەقینەی کارەکتەرەکەی ئیان فلێمینگ (نووسەری چیرۆکەکە) لەخۆیدا کۆبکاتەوە.. هەڵبژاردنی پاتنسن زۆر گرنگە بۆ پیشاندانەوەی جەیمس بۆند بۆ نەوەی داهاتوو.

ئەوەی هێشتا ئاشکرا نەکراوە لەبارەی بەشە نوێیەکەی جەیمس بۆند:
ئەکتەرە پاڵپشت و لاوەکییەکان
وادەی بڵاوکردنەوەی فیلمەکە
موزیکدانەری فیلمەکە
ناوەڕۆکی چیرۆک و داهاتووی زنجیرەکە
چەند خاڵێکی سەرنجڕاکێش:
لە شەستەکانی سەدەی ڕابردووەوە تاوەکو ئێستا، حەوت ئەکتەر ڕۆڵی کارەکتەری جەیمس بۆندیان پێ دراوە
دوایین کارەکتەری جەیمس بۆند دانیەڵ کرەیگ ڕۆڵگێڕەکەی بوو
جەیمس بۆند یەکێکە لە هەستیارترین کارکتەرەکانی مێژووی سینەما
هەمووان ناتوانن ئەم ڕۆڵە وەربگرن
ئەوەندەی چانسی گەیشتن بە مانگت هەیە، ئەوەندە چانسی ڕۆڵگێڕانی جەیمس بۆندت نییە
جەیمس بۆند بریکارێکی خەیاڵیی نهێنییە لە سنووری دەزگای هەواڵگریی بەریتانییدا
بە کۆدی 007 دەناسرێتەوە و کار بۆ دەزگای MI6 دەکات
ئەرکی پاراستنی ئاسایشی بەریتانیایە

