خانمان بەربژێری یەکەمن لە لیستە نوێیەکەی گرامیدا

پووختەی هەواڵ:

  • خەڵاتی گرامی گەورەترین خەڵاتی موزیکییە لە جیهاندا

  • لیستی بەربژێرانی نوێی خەڵاتەکە بڵاوکراوەتەوە

  • خانمە گۆرانیبێژەکان لە لوتکەی ڕیزبەندییەکەدان

  • ڕەی خانمە گۆرانیبێژی بەریتانی یەکەمی ڕیزبەندییەکەیە بە 11 بەربژێر بوون


دیارترین ئەو گۆرانیبێژانەی لە لیستی ئەمساڵی گرامیدا بەربژێرن بۆ زۆرترین خەڵات:

  • ڕەی – 11 خەڵات

  • ڕۆزالیا – نۆ خەڵات

  • ئێلا لانگلی – حەوت خەڵات

  • دۆڵی پارتن – سێ خەڵات


ڕەی وەکو دیارترین خانمە گۆرانیبێژی ساڵ، جگە لەوەی بەربژێری زۆرترین خەڵاتە، لە سەرەکیترین پۆلەکانیشدا کێبڕکێی بردنەوە دەکات: باشترین ئەلبووم، باشترین تۆمار و باشترین گۆرانیی ساڵ.

گەرچی دۆڵی پارتن کۆچی دوایی کردووە، بەڵام بە غیابی، بەربژێری بردنەوەی سێ خەڵاتە: دوو گۆرانیی بەربژێرن و کتێبێکی دەنگییشی هەیە.

بۆ جارێکی دیکە مادۆنا بووەتەوە بە پرسی میدیاکان: لە پۆلە گەورەکاندا بەربژێر نییە و ئەلبوومە نوێیەکەی نەیتوانیوە کێبڕکێیەکی بەهێز بکات.

ئەوەی پێشهاتە، خستنەڕووی پێنج پۆلی نوێیە لە لیستەکەدا:

  • باشترین گۆرانیی لاتینی

  • باشترین نواندنی پۆپی ئاسیایی

  • باشترین دوێت یان هاوبەشیی R&B یان باشترین نواندنی دووانە یان گرووپ

  • باشترین دەنگی پۆپی نەریتی

  • باشترین ئەلبوومی فۆلکلۆری

بڕیارە ڕێکەوتی دووی شوباتی ساڵی داهاتوو، ڕێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکان بەڕێوەبچێت.

حەسەن فەلاح

Tue Nov 17 2026

Loading related news...