کەشناسی: باران بارین بەردەوام دەبێت

شەپۆلێکی بارانبارینی بەهاری بەڕێوەیە. فۆتۆ: حەمەسوور - کەناڵ8
شەپۆلێکی بارانبارینی بەهاری بەڕێوەیە. فۆتۆ: حەمەسوور - کەناڵ8

پووختەى هەواڵەکە

  • کەشناسی: پلەکانی گەرما دادەبەزێت

  • لە پارێزگاکانی باشووری عێراق بارانی مامناوەند دەبارێت.


زانیارییەک گەیشتووە بە کەناڵ8، دەستەی کەشناسیی عێراق لە ڕاگەیێنراویکدا دەڵێت، ڕۆژی شەممە ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، لە هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی ناوەڕاست هەوری تەواو دەبێت و ئەگەری نمەباران هەیە.


پێشبینییەکان بۆ بارینى باران

  • لە پارێزگاکانی باشووری عێراق، بارانی مامناوەندی دەبارێت.

  • هەندێک کات هەورە تریشقەی لەگەڵدا دەبێت.

کەشوهەواى ڕۆژى شەممە

پلەی گەرمای پارێزگاکان بەمشێوەیە دەبێت، دهۆک 24، سلێمانی 25، هەولێر و نەینەوا 26، کەرکوک و ئەنبار 27، سەڵاحەدین 28 بەغداد و دیالە 31، کەربەلا و بابل و واست و نەجەف و موسەننا و دیوانییە 32، میسان و زیقار و بەسڕە 33 پلە دەبێت.

کەشوهەواى ڕۆژى یەکشەممە

سەبارەت بە کەشوهەوای ڕۆژی یەکشەممە، کەشناسیی عێراق دەڵێت، ئاسمان بە گشتی هەور دەبێت، ئەگەری نمە باران لە ناوەڕاست و باشوور هەیە، پلەکانی گەرماش لەو دوو ناوچەیە دادەبەزێت، بەڵام لە هەرێمی کوردستان هاوشێوەی ڕۆژی شەممە دەبێت.

کەشوهەواى ڕۆژانى دوایی

ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممەی داهاتوو، بە گوێرەى کەشناسیی عێراق ئاسمانی هەوری تەواو دەبێت و ئەگەری نمەباران هەیە، پلەکانی گەرما لە هەرێمی کوردستان دادەبەزێت و لە باشووری عێراقیش کەمێک بەرز دەبێتەوە.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ:

کەشناسیى هەرێمى کوردستان: لە سلێمانى، هەڵەبجە، سۆران، دهۆک و زاخۆ تاوەباران دەبێت

ئارام یوسف

Fri Oct 30 2026

Loading related news...