.jpg)
نەچوونی ئیلهام عەلیێڤ بۆ گرژییەکان لەگەڵ تورکیا دەگەڕێندرێتەوە.
لووتکەی ڕێکخراوی دەوڵەتانی تورک لە ئەنقەرە بەڕێوەدەچێت.
لە چوارچێوەی لووتکەکەدا کە لە 29ـی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد، وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی دەوڵەتانی تورک لە ئەنقەرە کۆبوونەوە. جەیحون بایرامۆڤ، وەزیری دەرەوەی ئازەربایجان بەشداری لەو کۆبوونەوەیەدا کە بە میوانداری هاكان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا بەڕێوەچوو، کرد.
ئیلهام عەلیێڤ بەشداری لە لووتکەکەی تورکیادا ناکات.
عەلیێڤ لە باکۆ، لە چوارچێوەی پرۆگرامێکدا کە پێشتر دیارییکراوە، بەشداری لە ڕێوڕەسمی کۆتاییهاتنی جامی جیهانیی FIFA U-15 دەکات.
هیچ ڕاگەیێنراوێکی فەرمی لە لایەن ئازەربایجانەوە لە بارەى بەشداریکردنی عەلیێڤ لە لووتکەکەدا بڵاونەکراوەتەوە.
لە ماڵپەڕی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیادا، پەیامی پیرۆزبایی عەلیێڤ بەبۆنەی ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری تورکیا لە 29ـی تشرینی یەکەمدا، بڵاوکراوەتەوە.
کە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا بە "برام" بانگى دەکات.
ئەردۆغان لە 21ـی تشرینی یەکەمدا بانگهێشتى عەلیێڤ-ى کرد و بۆ بەشداریکردن لە لووتکەی ئەنقەرە.
ئەم پەیوەندییە تەلەفۆنییە دوای ئەوە هات کە حکومەتی ئازەربایجان هەمان ڕۆژ 31 هاووڵاتی تورکیای وەک "کەسایەتی نەخوازراو" ڕاگەیاند و چوونی ئەو کەسانەی بۆ وڵاتەکەی قەدەغەکرد.
پەیوەندییەکانی ئەنقەرە و باکۆ، بە هۆی هەموارکردنەوەی یاسایەکی تایبەت بە باڵاپۆشی کە لەچک لە ناوەندەکانی خوێندن قەدەغە دەکات، گرژیی تێکەوت.
وەک دوایین پێشهاتیش لەو بارەیەوە، لە 26ـی تشرینی یەکەمدا ئۆکتای ساراڵ، گەورە ڕاوێژکاری سەرۆککۆماری تورکیا دەستی لە کارکێشایەوە.
ساراڵ لە 13ـی تشرینی یەکەمدا لە پۆستێکدا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیبوی: "ڕێگرییکردن لە مافی خوێندن لای قوتابیان و خوێندکارانی باڵاپۆش لە ئازەربایجان قبوڵکراو نییە. لەم سەردەمەدا بە هیچ جۆرێک نابێت ڕێگە بە عەقڵییەتێکی لەوشێوەیە بدرێت".
لووتکەکەی ئەنقەرە، ئەمڕۆ 30ـی تشرینی یەکەمیش بەردەوام دەبێت. لەگەڵ لووتکەکەدا کە بە سەرۆکایەتی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، بەڕێوەدەچێت، سەرۆکایەتی خولیی ڕێکخراوەکە لە ئازەربایجانەوە ڕادەستی تورکیا دەکرێت.
لەسەر دژایەتى قەدەغەى حیجاب ئازەربایجان داوای حەوت هاوڵاتیی تورکیا دەکات
تورکیا و ئازەربایجان (یەک نەتەوە..دوو دەوڵەت) پلانى ئیسرائیل لەم نێوەندەدا چیە؟
